ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئابی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و کێشەکان.