Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 23:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

رێبەر ئەحمەد: داوای روونكردنەوەمان لە ئێران كردووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە داوای روونکردوەیان لە ئێران کردووە کە وەڵامێکی موقنیعیان پێ بدەن.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چەندین جار هێرش درۆنی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان پێشتریش هێرشی سەر بارەگاکانی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە و شەهید و برینداریشمان هەبووە و خەڵکی مەدەنی و شوێنی مەدەنی کراونەتە ئامانج، کە دواهەمیینیان هێرشی درۆنیبوو بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن بووە.

راشیگەیاند کە شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن خێزان ومنداڵەکانی لەو شوێنە بوونە، ئەم هێرشەش دوورە لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئایینی و مرۆڤی و هیوادارین دووبارە نەبنەوە.

هەروەها گوتی: داوای روونکردوەمان لە ئێران کردووە، کە وەڵامێکی موقنیعمان پێ بدەن، هەروەها لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەسەر هێڵین، هاوکات عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی ئەمنیی و هەواڵگری لە یەکەم رۆژەوە پەیوەندییان پێوەکردین، هاوخەمی و پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، هەروەها هەماهەنگیش کراوە بۆ ئەوەی بەیەکەوە لەگەڵ ئیران تاوتوێی ئەم بابەتە بکرێت.

وەزیری ناوخۆ ئاشکرای کرد، لە سەردانەکەی دوێنێی قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ بەغدا ئەم بابەتەی لەگەڵ باسکراوە، چاوەڕێی روونکردنەوەی فەرمی ئێرانین لەسەر ئەم هێرشانە.

دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند: هەبوونی ئەم هێزانە لەسەر داواکاری عێراق بووە بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆرستان، هەربۆیە لەسەر ئەم بنەمایە هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق بوونە.

رێبەر ئەحمەد باسی لەوە کرد، بارودۆخی ئەمنیی وا دەخوازێت ئەم پەیوەندییە بەجۆرێکی دیکە رێکبخرێتەوە و داوادەکەین هیچ بۆشایەکی ئەمنیی دروست نەبێت، چونکە ئاسایش و ئەمنییەت لە کاری لە پێشینەی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە، بۆیە داواکارین حکوومەتی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمان جۆرە لێکتەگەیشتنێکیان لە نێوان هەبێت بۆ ئەوەی لەکاتی هەبوون و نەبوونی ئەم هێزانە هیچ کاریگەرییەکی خراپ دروست نەکات.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان زیاتر گوتی: سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە پەیام و هاوخەمی خۆیان ئاراستەی هەرێمی کوردستان کردووە و هەروەها سوپاسی جێگری سەرۆککۆماری ئێرانیش دەکەین بۆ ئەو پەیامەی ناردوویەتی، بەڵام ئەم بابەتە پەیوەستە بە ئەوانەوە بۆ ئەوەی روونکردنەوەی پێویستیمان پێبدەن، هەبوونی سیستەمی پاتریۆت یان دژە درۆن پەیوەندی بە هێزەکانی هاوپەیمانانەوە هەیە، هەر گۆڕانکارییەک هەبێت ئەوان خۆیان باشتر دەزانن کە گرنگە لەکوێ ئەم سیستەمە هەبێت، هیوادارەین رێگری بکرێت لەوەی زیاتر فشارمان لێ بکرێت، چونکە هەڵوێستی ئێمە نەگۆڕە، کە نابینە بەشێک لەو شەر و ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکەدا هەن، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لەو ئاڵۆزییانە و دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هەرێمیی نییە.

لە پرسی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا رێبەر ئەحمەد دەڵێت، دۆستایەتی ئێمە و ئەمریکا لەگەڵ هەر وڵاتێکی دیکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشە، بەرژەوەندی هاوبەشیش لە نێوان ئێمە و ئەو وڵاتانە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، جەخت دەکەینەوە لەگەڵ هیچ هێزێکی نێودەوڵەتیی دژی وڵاتێکی ناوچەکە ناوەستین، هەروەها بەپێچەوانەشەوە، ئێمە هەوڵمانداوە هاوسەنگی بپاریزین و پەیوەندییەکانمان بپارێزین.

دەربارەی سیستەمی بەرگریی  لە کێڵگە نەوتییەکان، وەزیری ناوخۆ گوتیشی: لێکتێگەیشتنێک لە نێوان حکوومەتی هەرێم و عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت و غاز، ئەوان ئامادەییان دەربڕیوە ئەم سیستەمە دابین بکەن و حکوومەتی عێراقیش رەزامەندی دەربڕیوە، کارکردنی ئەم سیستەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دەبێت، هیچ گرفتێک نییە و چاوەڕێی حکوومەتی عێراقین بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی خێراتر بکات.




دوایین هەواڵەکان

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت، هەیبەت حەلبووسی هێرشە درۆنییەکان شەرمەزار دەكات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ھێرشەکانی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی سەرکۆنە کرد و، پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان دووپات کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ھێمای لێھاتوویی دەبەخشێتە ٣٥ ئەفسەری ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەک بەشێک لە ستراتیژیی نوێی وەزارەتی ناوخۆ بۆ چاکسازی لە کەرتی پۆلیس، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە مەڕاسیمێکدا نیشانی لێھاتوویی بەخشییە ٣٥ ئەفسەری ئاسایشی ناوخۆ کە خولی تایبەتی سەرکردایەتیکردنی پڕۆسەکەیان بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە.

 
بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی لقی ٩ی ئاکرێ کرایەوە

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 21:08:00

ئاكرێ-KDP.info- بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسانی حزبی و تێکۆشەرانی سنوورەکە، مەڕاسیمی کردنەوەی بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی سەر بە لقی ٩ی ئاکرێ لە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لویس ساکۆ، کاردیناڵی فەخریی کلدانەکان کرد و لە دیدارێکدا نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکانی پێبەخشرا، ئەمەش وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی دیاری سەرۆک بارزانی لە پاراستنی پێکهاتەی مەسیحی و قووڵکردنەوەی بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

سوپاسنامەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 19:08:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاسنامەیەکی ئاراستەی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە کرد کە ڕۆژی ١٦ی ئاب لە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، بە پەیام و پیرۆزبایی بەشدارییان کردبوو.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact