Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 23:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کوێستان محەمەد بۆ KDP. info: بەردەوامین لە هەوڵی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  وەزیری کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، بەردەوامین لە هەوڵی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەگەڵ عێراق و لە حەفتەی داھاتوو شاندێکی بەغدا بۆ ئەم مەبەستە دێنە ھەولێر.

کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند "زیاتر لە ٧٠ هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت مووچە وردەگرن، لە ساڵى ٢٠١٤ەوە، زیاتر لە ١٣ هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت مامەڵەیان بۆ تەواو کراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی مووچەیان بۆ نەبەسراوە."
کوێستان محەمەد گوتى "ئێمە تەواوى زانیارییەکانى ١٣ هەزار خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانمان لەڕێگای ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەى عێراق کردووە، بۆ ئەوەى مووچەیان بۆ ببەسترێت، چەندان کۆبونەوەشمان لەگەڵ وەزارەتى کاروبارى عێراق ئەنجام داوە، لە هەفتەى داهاتووش وەفدێکى ئەوان دێنە هەولێر."
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى دەڵێ "مووچەى چاودێرى خێزان لە پارێزگاکانى عێراق هەیە، ئێمە داوامان لە حکوومەتى عێراق کردووە مووچەى چاودێرى خێزان لە هەرێمى کوردستان بۆ ئەو هاووڵاتیانەى دۆخى داراییان باش نییە دابین بکرێت، ئێمە بەردەوام لەو چوارچێوەیە جەخت لەسەر مافى خاوەن پێداویستى و هاووڵاتیانمان کە پێویستیان بە دابینکردنى مووچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى هەیە دەکەینەوە."
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد "مووچەى خاوەن پێداویستى تایبەت لە کوردستان ئێستا ١٥٠ هەزارە بۆ ئەو خاوەن پێداویستى تایبەتەى هیچ مووچەیەکى ترى نییە، ئەو خاوەن پێداویستى تایبەتەش مووچەى ترى هەبێت بڕى ١٠٠ هەزار دیناری مانگانەی پێدەدرێت، لە عێراق مووچەى خاوەن پێداویستى تایبەت لە نێوان ١٠٥ هەزار دینار بۆ ٤٢٠ هەزار دینارە، بەپێ ئاستى ژیانى خێزانەکان مووچەکانیان دیارى کراوە، ئێمە داوامان کردووە مووچەى خاوە پێداویستى تایبەت بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان زیاد بکرێت.
لە چوارچێوەى ڕێنماییەک لە نێوان وەزارەتمان و وەزارەتى تەندروستى، ئەو خاوەن پێداویستى تایبەتانەى مووچەیان هەیە و ناسنامەیان هەیە، لەگەڵ ئەو خاوەن پێداویستى تایبەتانەش کە مووچەیان نییە ناسنامەیان بۆ دروست دەکەین، لە هەموو نەخۆشخانەکانى تەندروستى لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت، کەسانى خێزانى خاوەنپێداویستى تایبەت کە سەرۆک خێزانە لە کاتى نەخۆشیدا نووسراویان بۆ دەکەین لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان داشکاندنیان بۆ بکەن."

 

عەزیز ڕەسووڵ
 




دوایین هەواڵەکان

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت، هەیبەت حەلبووسی هێرشە درۆنییەکان شەرمەزار دەكات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ھێرشەکانی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی سەرکۆنە کرد و، پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان دووپات کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ھێمای لێھاتوویی دەبەخشێتە ٣٥ ئەفسەری ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەک بەشێک لە ستراتیژیی نوێی وەزارەتی ناوخۆ بۆ چاکسازی لە کەرتی پۆلیس، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە مەڕاسیمێکدا نیشانی لێھاتوویی بەخشییە ٣٥ ئەفسەری ئاسایشی ناوخۆ کە خولی تایبەتی سەرکردایەتیکردنی پڕۆسەکەیان بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە.

 
بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی لقی ٩ی ئاکرێ کرایەوە

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 21:08:00

ئاكرێ-KDP.info- بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسانی حزبی و تێکۆشەرانی سنوورەکە، مەڕاسیمی کردنەوەی بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی سەر بە لقی ٩ی ئاکرێ لە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لویس ساکۆ، کاردیناڵی فەخریی کلدانەکان کرد و لە دیدارێکدا نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکانی پێبەخشرا، ئەمەش وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی دیاری سەرۆک بارزانی لە پاراستنی پێکهاتەی مەسیحی و قووڵکردنەوەی بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

سوپاسنامەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 19:08:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاسنامەیەکی ئاراستەی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە کرد کە ڕۆژی ١٦ی ئاب لە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، بە پەیام و پیرۆزبایی بەشدارییان کردبوو.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact