Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 23:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەروەر ھاواری بۆ KDP.info: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی لە بازار ڕوونکردەوە و ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەھیچ شێوەیەک کێشەی کەمیی خۆراکیان لە ھەرێمی کوردستان نییە.

سەروەر ھاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراک لە ھەرێمی کوردستان بۆ بەرزبوونەوەی نرخ لە وڵاتانی بەرھەمھێنەر و زیادبوونی تێچووی ھاوردەکردن دەگەڕێتەوە. ئاماژەی بەوەش دا کە بەھۆی خراپیی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و مەترسیی کۆمپانیاکانی گواستنەوە، باجی زیاتر وەردەگیرێت و ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گرانبوونی کاڵاکان دروست کردووە، چونکە زۆربەی کاڵاکان لە دەرەوە ھاوردە دەکرێن.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی زیاتر ڕوونی کردەوە کە زۆربوونی خواست و درەنگ گەیشتنی کاڵاکان، لەگەڵ نەدانی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە بەشێک لە بازرگانان بە بیانووی تۆمارنەکردنیان لە سیستەمی ئەسیکۆدا، فاکتەری دیکەی بەرزبوونەوەی نرخەکانن. بەڵام دڵنیایی دا کە کۆگاکان پڕن لە کاڵا و خۆراکی پێویست و ھیچ گرفتێکی کەمیی خۆراک لە ئارادا نییە.

لە کۆتاییدا سەروەر ھاواری جەختی کردەوە کە لیژنەکانیان بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن و ڕێگە بە بازرگانان نادەن ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بقۆزنەوە، ھەروەھا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ھەر کەسێک دەگیرێتە بەر کە سەرپێچی یان قۆرغکاری بکات.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت، هەیبەت حەلبووسی هێرشە درۆنییەکان شەرمەزار دەكات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ھێرشەکانی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی سەرکۆنە کرد و، پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان دووپات کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ھێمای لێھاتوویی دەبەخشێتە ٣٥ ئەفسەری ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەک بەشێک لە ستراتیژیی نوێی وەزارەتی ناوخۆ بۆ چاکسازی لە کەرتی پۆلیس، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە مەڕاسیمێکدا نیشانی لێھاتوویی بەخشییە ٣٥ ئەفسەری ئاسایشی ناوخۆ کە خولی تایبەتی سەرکردایەتیکردنی پڕۆسەکەیان بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە.

 
بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی لقی ٩ی ئاکرێ کرایەوە

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 21:08:00

ئاكرێ-KDP.info- بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسانی حزبی و تێکۆشەرانی سنوورەکە، مەڕاسیمی کردنەوەی بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی سەر بە لقی ٩ی ئاکرێ لە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لویس ساکۆ، کاردیناڵی فەخریی کلدانەکان کرد و لە دیدارێکدا نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکانی پێبەخشرا، ئەمەش وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی دیاری سەرۆک بارزانی لە پاراستنی پێکهاتەی مەسیحی و قووڵکردنەوەی بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

سوپاسنامەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 19:08:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاسنامەیەکی ئاراستەی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە کرد کە ڕۆژی ١٦ی ئاب لە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، بە پەیام و پیرۆزبایی بەشدارییان کردبوو.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact