ھەولێر-KDP. info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٩ی ئابی ٢٠٢٦ به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ردی بناغه‌ی چوار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و دروستكردنی شه‌قام دانران.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌ره‌تا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به‌شدارن له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و چوار پڕۆژه‌یه له درێژه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌و چوار پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌گوژمه‌ی ٥٤٠ ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه له خزمه‌تی خه‌ڵك و گه‌ڕه‌كه‌كانن و جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕاسپارده‌كانی "جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مه‌سروور بارزانی"یه كه له هه‌ر كوێیه‌ك هاووڵاتییان پێویستیان به خزمه‌تگوزاری و گه‌یاندنی ده‌ستی ئاوه‌دانی بێت، به‌پێی ئه‌و توانا ماددیه‌ی له‌به‌رده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانییه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێویستن بۆ هاووڵاتییان جێبه‌جێ ده‌كرێن و درێغی ناكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و ئه‌و به‌ربه‌ست و بارودۆخه نه‌خوازراوانه‌ی كه بۆ حكوومه‌ت و هاووڵاتییان دروست كراون، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕوا و متمانه‌وه له خزمه‌تی هاووڵاتییان و خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و په‌یامی ئاوه‌نكردنه‌وه ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به شوێنی پڕۆژه‌كان ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه كرد: پڕۆژه‌كان بریتین له دروستكردنی چه‌ند شه‌قامێك له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌خۆیی و قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێك له پیشه‌سازیی باشوور و دروستكردنی چه‌ند شه‌قامێك و دانانی تۆڕی ئاو له گوندی تۆبزاوه‌ی ئه‌حمه‌دی و دروستكردنی چه‌ند شه‌قامێكی تر له گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر.