ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆکە کرد.
دەقی پەیامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی بەردەڕەش
بە بۆنەی (٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ھێژا و بیسەرانی ھێژای ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو ھەنگاوی باشتر بنێن و لەو دەڤەرە خۆشەویستە زیاتر خزمەتی بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بکەن و، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ی ئابی ٢٠٢٦