Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 18 AUG 2026 14:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سعوودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سعوودیە، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئابی 2026 بڵاویکردەوە، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزارکردنی خۆی بۆ ئەو هێرشانە دەربڕی کە کرانە سەر هەرێمی کوردستان و نووسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج.

سعوودیە جەختی کردەوە، کە ئەم دەستدرێژییانە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و زەقی سەروەریی کۆماری عێراق و سەلامەتیی خاکەکەیەتی. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم جۆرە کارە دوژمنکارییانە بەزاندنی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و پرەنسیپەکانی دراوسێیەتییە.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە دووپاتی کردەوە، کە شانشینەکەیان بە تەواوی هەموو ئەو کردەوە دوژمنکارییانە ڕەت دەکاتەوە کە کەسایەتییە سیاسی و یاساییەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق دەکەنە ئامانج. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە سعوودیە دژی هەر هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان، یان دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکە.

ئەم هەڵوێستە توندەی ڕیاز لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەکە نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان نیشان دەدەن.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەناردەکارانی گەنم دا

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 13:08:20

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی گەنمی جووتیاران هەناردەی دەرەوە دەکەن و بڕیارەکەش تەنیا بۆ ماوەی یەک مانگ کاری پێ دەکرێت.

 
قەتەر هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 12:08:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد و هاوسۆزیی تەواوەتیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.

 
ئوردن ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 12:08:24

ھەولێر-KDP.info- شانشینی ئوردن سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە کرانە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بارەگای بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی هەرێم، رایدەگەیەنێت کە ئەمە دەستدرێژییەکی ڕەتکراوەیە بۆ سەر سەروەریی عێراق.

 
مەسروور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی زەیدییەوە پێگەیشت

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 11:08:05

ھەولێر-KDP.info- لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد.

 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

MONDAY, 17 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشەی کرد کە کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگریی ھەرێم.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact