Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 18 AUG 2026 14:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قەتەر هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد و هاوسۆزیی تەواوەتیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئاب، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، دەوڵەتی قەتەر سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی ئاسایش و هەواڵگری لە پارێزگای هەولێر دەکات و بە پێشێلکارییەکی زەق بۆ سەر سەروەریی عێراق، هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی دادەنێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەخت لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە لێکەوتەکانی هێرشە بێ پاساوەکان دەکاتەوە، لەگەڵ بەردەوامبوون لە ڕێڕەوی گفتوگۆ و دیپلۆماسی و کەمکردنەوەی گرژییەکان، بەو شێوازەی بەشدار بێت لە جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا.

وەزارەتەکە هاوسۆزیی تەواوەتیی دەوڵەتی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە، هاوشان لەگەڵ پاڵپشتیکردنی بۆ سەرجەم ئەو ڕێکارانەی کە بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی خۆیان دەیانگرنەبەر.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەناردەکارانی گەنم دا

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 13:08:20

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی گەنمی جووتیاران هەناردەی دەرەوە دەکەن و بڕیارەکەش تەنیا بۆ ماوەی یەک مانگ کاری پێ دەکرێت.

 
سعوودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 12:08:41

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سعوودیە، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئابی 2026 بڵاویکردەوە، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزارکردنی خۆی بۆ ئەو هێرشانە دەربڕی کە کرانە سەر هەرێمی کوردستان و نووسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج.

 
ئوردن ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 12:08:24

ھەولێر-KDP.info- شانشینی ئوردن سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە کرانە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بارەگای بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی هەرێم، رایدەگەیەنێت کە ئەمە دەستدرێژییەکی ڕەتکراوەیە بۆ سەر سەروەریی عێراق.

 
مەسروور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی زەیدییەوە پێگەیشت

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 11:08:05

ھەولێر-KDP.info- لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد.

 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

MONDAY, 17 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشەی کرد کە کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگریی ھەرێم.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact