دهۆك -KDP.info- به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی ده‌ڵێ "له‌سه‌ر پێشنیاری پارتی، لایه‌نه سیاسییه‌كانی دهۆك له‌باره‌گای لقی یه‌ك كۆبووینه‌وه و هەموو لایه‌نه‌كان كۆكبوون له‌سه‌ر كاركردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان."
د.نه‌وزاد عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی1ی پارتی له دهۆك، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان له شاری دهۆك سه‌ردانی لقی 1ی پارتیان كرد، وێڕای پێشكه‌شكردنی په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هه‌شتا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیمان، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر داوای پارتی كۆبوونه‌وه، ئێمه سوپاسی هه‌موولایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین به‌ده‌م بانگه‌وازی پارتیه‌وه هاتوون، چونكه ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه به‌رپرسیارین له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێم و ناوچەکه، هه‌روه‌ها پێكه‌وه كاركردن ئه‌ركی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانه بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان."
د.نه‌وزاد عه‌بدوڵڵا گوتیشی "پێكه‌وه كاركردنی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی سنووری دهۆك، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه، ئێمه‌ش له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی برایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان درێژ ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌و كاركردنه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دهۆك بگوازرێته‌وه بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌موومان پێكه‌وه جوانین و كۆده‌نگی لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌موو كاتێك به‌رهه‌مداربووه."
شاندی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ئاماژه‌یان به خه‌بات و مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و ڕایانگه‌یاند "پارتی خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ سه‌ره‌وه‌ریه، هه‌روه‌ها پارتی له‌ماوه‌ی هه‌شتا ساڵی ڕابردوودا بۆ ڕزگاری نیشتمان و به‌ده‌ستهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه قورابانی زۆری داوە."
قائید میرۆ