ھەولێر-KDP. info- مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) هاوسۆزیی خۆی بۆ حکوومەت و گەلی کوردستان دووپات کردەوە.
مەزڵووم عەبدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: هاوسۆزی حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانین و بەتووندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە دەشڵێ، ئەم هێرشە ڕەتکراوەیەو هێرشکردنە بۆ سەر ئیرادەی خەڵکی کوردستان.
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا(ئەنەکەسە) ڕایگەیاند: بەتووندترین دەستەواژە ئەم هێرشە ستەمکارانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی ڕوون و تووند بگرنەبەر و کار بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییانە.