ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشی درۆنیی ئێران.
دەقی پەیامەكەی مەسروور بارزانی:
دوای لێکۆڵینەوەیەکی دژەتیرۆری کوردستان دەرکەوتووە، بەیانیی ئەمڕۆ بە درۆنی ئێرانی، هێرش کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایش و پاراستن.
من ئەم هێرشە سەرکێش و قبوڵنەکراوانە بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکەم. ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
ئەم هێرشانە سڵمان ناکاتەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان.