Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 17 AUG 2026 05:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەبۆنەی ١٦ی ئاب شاندی لایەنە کوردستانیەکان سەردانی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە شاندی لایەنە کوردستانیەکان لە کوردو تورکمان و مەسیحییەکان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، لە بارەگای بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ھەڤاڵانی بەشی پەیوەندیی گشتیی، پێشوازی لە چەند شاندێکی بەرفراوانی پارت و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، کەسایەتی و لایەنەکانی پێکھاتەی کلدان، سریان، ئاشووری و تورکمان کرا.

ئەم سەردانە بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزباییەکی گەرم بوو بەبۆنەی ھەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرزڕاگرتنی ئەم یادە نەتەوەیی و نیشتمانییە.

تەوەرەکانی دیدارەکە: گەیاندنی پیرۆزبایی: شاندە ئامادەبووەکان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرکردایەتی، کادیران و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ خواستن.

پتەوکردنی پەیوەندییەکان: لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵی و فرەلایەنەکان لەنێوان سەرجەم پێکھاتە و لایەنە سیاسییەکان کرا.

پێکەوەژیانی ئاشتییانە: جەخت لەسەر پاراستن و قووڵکردنەوەی فەرھەنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانە، برایەتی و تەبایی لەنێوان کورد، تورکمان و مەسیحییەکان (کلدان، سریان ئاشووری)و ئەرمەنی  لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

لە لایەن خۆیەوە، عەلی عەونی بە ناوی دکتۆر کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی شاندە میوانەکان کرد بۆ سەردانەکەیان و دووپاتی کردەوە کە پارتی ھەمیشە وەک ماڵێکی کۆکەرەوەی سەرجەم پێکھاتە و لایەنە جیاوازەکان دەمێنێتەوە.

شاندی میوان پێکھاتبوون لەم لایەن و کەسایەتییانە:

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بزوتنەوی گۆڕان

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

حزبی شیوعی کوردستان

پارتی رەنجدەرانی کوردستان

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

ھاوپەیمانی دەنگی نێشتیمانی

ھاوپەیمانی نیشتیمانی

پارتی پارێزگارانی کوردستان

یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

حزبی رزگاری کوردستان

بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان

بزوتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان

حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان

حزبی رزگاری کوردستان (دەستەی سەرۆکایەتی)

بەرەی گەل

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان

بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان

پارتی چاکسازی تورکمانی

پارتی دیموکراتی تورکمان

پارتی رزگاری نەتەوەیی تورکمان

پارتی یەکگرتووی تورکمانی

بزوتنەوەی تورکمانی بێلایەن

پارتی گەلی تورکمانی عێراق

پارتی گەشەپێدانی تورکمانی

پارتی گزنگی تورکمانی / الشروق

کۆمەڵەی تورکمانی لیبراڵ

ماڵی کلتوری و کۆمەڵایەتی تەعجیل

کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان

رێکخراوی تولای بۆ کاروباری تورکمان

یەکێتی ئەدیبان و نووسەرانی تورکمان

 پارتی نیشتمانی تورکمانی عیراقی 

رێکخراوی کیدۆ

پارتی دیموکراتی بێت نەھرێن

ئەنجومەنی نەتەوەیی کلدان

ئەنجومەنی گەلی کلدان سریان ئاشوری (سورایا)

بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری (زەوعا)

پارتی نیشتیمانی ئاشوری (ئەترەنایی)

رەوتی شلاما

دەزگای سورایای میدیایی

لیژنەی تائیفەی ئەرمەن

رێکخراوی چراو بۆ بەڵگەکان

ھاوبەندی ئەرمەنی

رابیتەی کلدانی

رێکخراوی اورخا

بەڕێز چیاء بگرس سیاستمەداری سەربەخۆ

مامۆستا سلام حنا اوراھین ـ پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی پەروەردەیی

مامۆستا دیلان خلیل خۆرانی ـ دەرھێنەر و کەسایەتیی ئەکادیمی

ڕێکخراوی ماڵی کوردی فەیلی

سەرۆکی نۆێنەری ھۆزی دینی زەردەشتی لە ھەڕێمی کوردستان و عێراق و سوریا

سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی سوفەیە

ئەنجومەنی بەھائی لە ھەڕێمی کوردستان و عێراق

 محمد سید دلشاد ب.گ. ھونەری و رۆشنبیری تورکمان




دوایین هەواڵەکان

١٦ی ئاب، لە دامەزراندنی پارتێکەوە بۆ داڕشتنەوەی ئایندەی نەتەوەیەک

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 22:08:00

غەیدا بێرۆخی - مامۆستای زانکۆ

 
ئۆرگانەکانی پارتی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندن و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەرز ڕادەگرن

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 22:08:00

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بەبۆنەی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوکات لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، زنجیرەیەک ڕێوڕەسم و کۆبوونەوەی تایبەت لە ئۆرگانە جیاوازەکانی پارتی بەڕێوەچوون.

 
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستانی و گەنجانی جیهانی پیرۆزبایی لە پارتی دەکەن

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر یەکە لە پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستانی و پلاتفۆرمی گەنجانی جیهانی، پەیامی پیرۆزبایی جیاوازیان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد.

لە سنووری لقەکانی ٥، ١١، ١٦ و ١٧، یادی ١٦ی ئاب بە شکۆدارییەوە بەرز ڕاگیرا

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 21:08:14

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی جەماوەر، لایەنە سیاسییەکان و کادیران، لە سنووری لقەکانی ٥ی بەغدا، ١١ی ڕاپەڕین، ١٦ی هەولێر و ١٧ی شنگال زنجیرەیەک چالاکی و مەڕاسیمی شایستە بەڕێوە چوون.

 
بەبۆنەی ١٦ی ئاب عەلی حوسێن پێشوازی لە محەممەدی حاجی مەحموود دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 20:08:00

سلێمانی-KDP.info- بەبۆنەی ١٦ی ئاب یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، محەممەدی حاجی مەحموود سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی کردوو لە وتەیەکیشدا ڕایگەیاند، دوای ٨٠ ساڵ پارتی ھێزێکی گەورە و کاریگەر و بەرچاوە، کاک مەسعود بارزانیش سەرکردەیەکی کاریزماو بەرچاوی کوردستان و ناوچەکەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact