Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 17 AUG 2026 05:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئۆرگانەکانی پارتی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندن و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەرز ڕادەگرن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بەبۆنەی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوکات لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، زنجیرەیەک ڕێوڕەسم و کۆبوونەوەی تایبەت لە ئۆرگانە جیاوازەکانی پارتی بەڕێوەچوون.

لە چوارچێوەی ئەم یادکردنەوانەدا، ڕێوڕەسمێکی شایستە لە بارەگای بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەیییەکان بە ئامادەبوونی ڕێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەش، شیلان شێخ جەعفەر، بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، و بەرپرسی ھۆبە و بۆردەکان و کادیرانی بەش بەڕێوەچوو، لە وتارێکدا بەرپرسی بەش تیشکی خستە سەر مێژووی پڕ سەروەریی پارتی و قۆناغەکانی خەبات و بەرگریکردن لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی ئەم ڕێبازە و ڕۆڵی گرنگی ڕێکخراوەکان لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا.

ھاوکات بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەش، ئەندامان، میدیاکاران و کادیران ڕێوڕەسمێکی بەڕێوەبرد، کە تێیدا ئامادەبووان بەڵێنی وەفادارییان بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی بارزانی و درێژەدان بە خەبات لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکان دووپات کردەوە.

لە لایەکی ترەوە، لە بەشی دیراسات و پێگەیاندنی مەکتەبی سیاسی، کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتی ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەش سازکرا، کە تێیدا وێڕای ئاڕاستەکردنی پیرۆزبایی، تیشک خرایە سەر دیرۆکی دامەزراندنی پارتی و کورتەیەک لە خەباتی بێوەچانی حزب بۆ ئەندامان و کادیران خرایە ڕوو.

 




دوایین هەواڵەکان

١٦ی ئاب، لە دامەزراندنی پارتێکەوە بۆ داڕشتنەوەی ئایندەی نەتەوەیەک

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 22:08:00

غەیدا بێرۆخی - مامۆستای زانکۆ

 
بەبۆنەی ١٦ی ئاب شاندی لایەنە کوردستانیەکان سەردانی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 22:08:00

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە شاندی لایەنە کوردستانیەکان لە کوردو تورکمان و مەسیحییەکان دەکات.

 
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستانی و گەنجانی جیهانی پیرۆزبایی لە پارتی دەکەن

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر یەکە لە پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستانی و پلاتفۆرمی گەنجانی جیهانی، پەیامی پیرۆزبایی جیاوازیان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد.

لە سنووری لقەکانی ٥، ١١، ١٦ و ١٧، یادی ١٦ی ئاب بە شکۆدارییەوە بەرز ڕاگیرا

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 21:08:14

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی جەماوەر، لایەنە سیاسییەکان و کادیران، لە سنووری لقەکانی ٥ی بەغدا، ١١ی ڕاپەڕین، ١٦ی هەولێر و ١٧ی شنگال زنجیرەیەک چالاکی و مەڕاسیمی شایستە بەڕێوە چوون.

 
بەبۆنەی ١٦ی ئاب عەلی حوسێن پێشوازی لە محەممەدی حاجی مەحموود دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 20:08:00

سلێمانی-KDP.info- بەبۆنەی ١٦ی ئاب یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، محەممەدی حاجی مەحموود سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی کردوو لە وتەیەکیشدا ڕایگەیاند، دوای ٨٠ ساڵ پارتی ھێزێکی گەورە و کاریگەر و بەرچاوە، کاک مەسعود بارزانیش سەرکردەیەکی کاریزماو بەرچاوی کوردستان و ناوچەکەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact