Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 AUG 2026 22:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەبۆنەی ١٦ی ئاب عەلی حوسێن پێشوازی لە محەممەدی حاجی مەحموود دەکات
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- بەبۆنەی ١٦ی ئاب یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، محەممەدی حاجی مەحموود سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی کردوو لە وتەیەکیشدا ڕایگەیاند، دوای ٨٠ ساڵ پارتی ھێزێکی گەورە و کاریگەر و بەرچاوە، کاک مەسعود بارزانیش سەرکردەیەکی کاریزماو بەرچاوی کوردستان و ناوچەکەیە.

ئەمڕۆ ١٦ی ئاب عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین پێشوازی کرد لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و شاندێکی یاوەری کە بەمەبەستی پیرۆزبایی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین یان کردبوو.

لە دیدارەکە وێڕای  پیرۆزبایی محەمەدی حاجی مەحموود گوتی: ١٦ئاب ڕۆژێکی مێژووی و پڕشنگدارە لە بزافی ڕزگاریخوازی کوردستان دا، ھیوادارین ئەم یادە بێتە ھەوێنی یەکڕیزی و تەبای نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرایەوە.

لای خۆیەوە عەلی حوسێن سەردانەکەی بەرز نرخاند و سوپاس و پێزانینی خۆیی و ھەڤاڵانی ئاڕاستەی بەڕێز کاکە حەمە کرد و پەیوەندی نێوان ھەردوو حیزب بەمێژووی وەسفکرد و ئومێدی بەردەوامی ئەو پەیوەندیە بۆ نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان خواست.

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەنووسیدا، محەمەدی حاجی مەحموود گوتی: پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی دەکەم، پێش ٨٠ ساڵ کە پارتی دامەزرا سەرەتای ئەلف و بێی سیاسەت بوو، لە درووستکردنی ھەستی نەتەوەیی پارتی یەکەم حیزب بوو، بۆیە دوای ٨٠ ساڵ پارتی ھێزێکی گەورە و کاریگەر و بەرچاوە، کاک مەسعود بارزانیش سەرکردەیەکی کاریزەماو بەرچاوی کوردستان و ناوچەکەیە، ھیوادارم ئەم یادە بێتە ھەوێنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان و پێکھێنای حکوومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

ئۆرگانەکانی پارتی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندن و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەرز ڕادەگرن

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 22:08:00

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بەبۆنەی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوکات لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، زنجیرەیەک ڕێوڕەسم و کۆبوونەوەی تایبەت لە ئۆرگانە جیاوازەکانی پارتی بەڕێوەچوون.

 
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستانی و گەنجانی جیهانی پیرۆزبایی لە پارتی دەکەن

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر یەکە لە پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستانی و پلاتفۆرمی گەنجانی جیهانی، پەیامی پیرۆزبایی جیاوازیان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد.

لە سنووری لقەکانی ٥، ١١، ١٦ و ١٧، یادی ١٦ی ئاب بە شکۆدارییەوە بەرز ڕاگیرا

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 21:08:14

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی جەماوەر، لایەنە سیاسییەکان و کادیران، لە سنووری لقەکانی ٥ی بەغدا، ١١ی ڕاپەڕین، ١٦ی هەولێر و ١٧ی شنگال زنجیرەیەک چالاکی و مەڕاسیمی شایستە بەڕێوە چوون.

 
وەزیری دەرەوەی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق، بە بۆنەی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، ئاماژەی بە بەشدارییە گرنگەکانی پارتی لە ژیانی سیاسی و نیشتمانیی عێراقدا کرد و رۆڵی پارتی لە چەسپاندنی دیموکراسیدا بەرز نرخاند.

 
یادی ١٦ی ئاب لە سنووری کەرکووک بە شکۆدارییەوە بەرز ڕاگیرا

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 20:08:00

کەرکووک-KDP.info- لقی ٣ی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێوڕەسمێکی شایستەی بەبۆنەی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بەڕێوەبرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact