Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 AUG 2026 22:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری دەرەوەی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق، بە بۆنەی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، ئاماژەی بە بەشدارییە گرنگەکانی پارتی لە ژیانی سیاسی و نیشتمانیی عێراقدا کرد و رۆڵی پارتی لە چەسپاندنی دیموکراسیدا بەرز نرخاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بە بۆنەی ٨٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، کە ھاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی.

فوئاد حوسێن لە پەیامەکەیدا، تیشکی خستە سەر پێگەی سیاسیی پارتی لەسەر ئاستی فیدراڵی و ڕایگەیاند: "لەم بۆنەیەدا، بەشدارییە گرنگەکانی پارتی لە ژیانی سیاسی و نیشتمانیی عێراقدا بەرز دەنرخێنین، ھاوکات لەگەڵ ئەو رۆڵەی کە ھەیبووە لە چەسپاندنی فرەیی سیاسی و بەھێزکردنی ڕەوتی دیموکراسیدا."

وەزیری دەرەوەی عێراق ھیوای خواست ئەم بۆنەیە ببێتە پاڵنەرێک بۆ یەکڕیزی و گوتی: "داواکارین لە خودای گەورە عێراق و گەلەکەی بپارێزێت و، ھەمووان سەرکەوتوو بکات بۆ بەردەوامبوون لەسەر کارکردنی ھاوبەش لە پێناو چەسپاندنی یەکڕیزیی نیشتمانی، بەھێزکردنی سەقامگیری، و بونیادنانی عێراقێکی ئارام و گەشەسەندوو.




دوایین هەواڵەکان

ئۆرگانەکانی پارتی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندن و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەرز ڕادەگرن

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 22:08:00

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بەبۆنەی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوکات لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، زنجیرەیەک ڕێوڕەسم و کۆبوونەوەی تایبەت لە ئۆرگانە جیاوازەکانی پارتی بەڕێوەچوون.

 
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستانی و گەنجانی جیهانی پیرۆزبایی لە پارتی دەکەن

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر یەکە لە پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستانی و پلاتفۆرمی گەنجانی جیهانی، پەیامی پیرۆزبایی جیاوازیان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد.

لە سنووری لقەکانی ٥، ١١، ١٦ و ١٧، یادی ١٦ی ئاب بە شکۆدارییەوە بەرز ڕاگیرا

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 21:08:14

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی جەماوەر، لایەنە سیاسییەکان و کادیران، لە سنووری لقەکانی ٥ی بەغدا، ١١ی ڕاپەڕین، ١٦ی هەولێر و ١٧ی شنگال زنجیرەیەک چالاکی و مەڕاسیمی شایستە بەڕێوە چوون.

 
بەبۆنەی ١٦ی ئاب عەلی حوسێن پێشوازی لە محەممەدی حاجی مەحموود دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 20:08:00

سلێمانی-KDP.info- بەبۆنەی ١٦ی ئاب یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، محەممەدی حاجی مەحموود سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی کردوو لە وتەیەکیشدا ڕایگەیاند، دوای ٨٠ ساڵ پارتی ھێزێکی گەورە و کاریگەر و بەرچاوە، کاک مەسعود بارزانیش سەرکردەیەکی کاریزماو بەرچاوی کوردستان و ناوچەکەیە.

 
یادی ١٦ی ئاب لە سنووری کەرکووک بە شکۆدارییەوە بەرز ڕاگیرا

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 20:08:00

کەرکووک-KDP.info- لقی ٣ی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێوڕەسمێکی شایستەی بەبۆنەی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بەڕێوەبرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact