Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 20 SEP 2026 18:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە سلێمانی بە شکۆوە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوو
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- ڕۆژی ١٦ی ئاب، لە هۆڵی بۆنەکانی لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١، هەڤاڵانی لق و ناوچەکان و جەماوەرێکی بەرچاو، یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بە شکۆوە بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا، شێخ ستار عەواڵانی بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ئاماژەی بە مێژووی پڕ لە سەروەریی پارتی کرد و ڕایگەیاند، "دەمانەوێت ئەم یادە بکەینە هەوێنی خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانی."

سەبارەت بە قۆناغە مێژووییەکان، عەلی حوسێن لە وتارێکدا ڕوونی کردەوە کە پارتی لە سەردەمێکی ئاڵۆزدا بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر دامەزرا تا بێتە داینەمۆ و ئومێدبەخشی خەباتی رزگاریخوازیی کورد. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە بە سیاسەتی ژیرانەی سەرۆک بارزانی، شۆڕشی ناوچەیی گۆڕدرا بۆ شۆڕشێکی سەرتاسەری و نەتەوەیی.

عەلی حوسێن سەبارەت بە پێگەی هەرێم و ئاڵەنگارییە هەرێمییەکان گوتی، "لە سەرئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی مامەڵەیەکی بەهادار لەگەڵ سەرۆک بارزانی و پارتی دەکرێت. لە ئاڵۆزی و جەنگەکانی ناوچەکەدا، پارتی توانیویەتی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان بپارێزێت."

لە تەوەرێکی دیکەدا باسی لە خەباتی جەماوەریی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین کرد و خەباتی خەڵکی ناوچەکەی لە پێناو ئازادیدا بەرز نرخاند.

لە پەراوێزی کەرنەڤاڵەکەدا، بەشێک لە کادیران و ئامادەبووان وەک بەخشندەیی و درێژەپێدانی پەیامی مرۆڤدۆستانەی پارتی، خوێنیان بە نەخۆشانی خوێن بەخشی، و لە کۆتاییشدا بە خوێندنەوەی پەخشان و هۆنراوە و بڕینی کێکی ٨٠ ساڵەی تەمەنی پارتی، مەراسیمەکە کۆتایی هات.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی فەڵەستین كرد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 18:09:10

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین کرد و لەلای خۆیەوە کونسوڵی فەڵەستین سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پشتگیریکردنی ئەرکەکەی و دەستپێشخەریی پێدانی سکۆڵەرشیپ بە قوتابییانی وڵاتەکەی.

لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر وێستگەی بارگاویکردن بە وزەی خۆر دادەنرێت

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 16:09:00

هه‌ولێر -KDP.info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەڵێت "لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر وێستگەی بارگاویکردن بە وزەی خۆر دادەنرێت، لە قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەدا شەش شوێن دیاریکراون."

 
كوێستان محه‌مه‌د بۆ KDP.info: کار لەسەر ئەم دوو بابەتەی خاوەنپێداویستی تایبەت دەکەین

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 15:09:02

هه‌ولێر -KDP.info- وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، "كار له‌سه‌ر دوو بابه‌ت بۆ كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش تۆماركردنی ناوی تازه‌ و زیادكردنی مووچه‌كانیانە، كه‌ كه‌مترینیان 250هه‌زار دیناره‌ ده‌بێت." 

ئەنجومەنی وەزیران هەرسێ وەزارەتی (داد، دارایی و ئابووری و پلاندانان)ی ڕاسپارد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 13:09:20

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوى فەرمیی ژمارە (11474) لە ڕۆژى (13-09-2026)، هەرسێ وەزارەتی (داد، دارایی و ئابووری و پلاندانان)ی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و ئامادەکردنی تێبینی و سەرنجی یاسایی و دەستووری لەسەر پڕۆژەیاساکانی فیدراڵیی تایبەت بە قەرز و بەخشینەکان (قانون الإقتراض والمنح والإعانات). 

 
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان 56 ساڵ لە خزمەتی ئایین و نیشتمان

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 12:09:36

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact