ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یادی ١٦ی ئابەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لەسەر بەرپرسیاریەتیی نیشتمانیی پارتی وەک پێشەنگی تەبایی و پێکەوەژیان دەکاتەوە. هاوكات دووپاتی دەکاتەوە کە بۆ پاراستنی ئەم کاروانە پڕ لە شانازییە، دەبێت بەردەوام پارتی خۆی لەگەڵ گیانی سەردەم نوێ بکاتەوە و برەو بە دامەزراوەییبوون بدات تا وەک گەرەنتیی سەرەکیی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بمێنێتەوە.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادى ههشتا ساڵهی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا:
لە ههشتا ساڵهى یادی دامەزراندنی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بە شکۆدارییەوە بارزانیی نەمر و تەواوی ئەو قارهمان و شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە نەبەردانە بەبیر دەهێنینەوە کە بە بڕوا و فیداكارییهوه لەپێناو ئازادیی کوردستاندا گیانیان بەخشی. سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و سڵاو بۆ خێزان و کەسوکاری سەربەرزیان دەنێرین.
ئەم یادە پیرۆزە لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، لە تەواوی گەلی کوردستان، لە جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و ئۆرگانەکان، کادیران، ئەندامان، لایهنگران و جەماوەری دڵسۆزى پارتیمان پیرۆز دەکەم. لەم وێستگە مێژوویییەدا، بە ئومێد و بڕوایەکی بههێزهوه بەڵێنی بەردەوامیی کار و کۆشش لەپێناو ئامانجە باڵاکانی گەلى كوردستاندا دووپات دەکەینەوە.
پارتی بەر لە هەشتا ساڵ، وەک پێویستییەکی مێژوویی لە هەناوی خەون و خواستەکانی گەلی کوردستانەوە لەدایک بوو تا ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بەرەو ئازادی بکات. ئەمڕۆش دوای هەشت دەیەی پڕ لە قوربانیدان و دەستکەوتی مەزن، بە هەمان گوڕوتین و بەرپرسایەتیی مێژوویییەوە، له خهباتى بەردەوامدایە بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکان و بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ گهلى كوردستان.
لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لەسەر بەرپرسیاریەتیی نیشتمانیی پارتی دەکەینەوە وەک پێشەنگ و داینەمۆی پتهوکردنی تەبایی، پێکەوەژیان و کۆکهرهوهى گهلى كوردستان به تهواوى پێكهاتهكانییهوه. پارتی هەمیشە دەستپێشخەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و گۆڕینیان بۆ دەرفەتی خزمەتکردنی نیشتمان.
لهم یادهدا دووپاتى دهكهینهوه كه بۆ پاراستنی ئەم کاروانە پڕ لە شانازییە، دەبێت بەردەوام خۆمان لەگەڵ گیانی سەردەم و پێشکەوتنەکاندا نوێ بکەینەوە، برەو بە دامەزراوەییبوون و پێشخستنى حوکمڕانی بدەین تا پارتی وەک هەمیشە متمانە و گەرهنتیی سەرەکیی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بێت.
سڵاو لە یادی 16ی ئاب، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
16ی ئابی 2026