هه‌ولێر -KDP.info- ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا ته‌واوبووه، ته‌نیا ماوه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاوی ماوه."
دكتۆر سامی جه‌لال، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا، دوای ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرا، ئێستا ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه جێبه‌جێكردنی سیسته‌مه‌كه هه‌نگاوی باشی بڕیوه."
دكتۆر سامی جه‌لال گوتیشی "ڕێككه‌وتن له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌باره‌ی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا كراوه، ته‌نیا ماوه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت، دواتریش ده‌ست به جێبه‌جێكردنی سیسته‌مه‌كه بكرێت، چونكه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه گفتوگۆی وردی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ڕەزامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری جێبه‌جێكردنی بدرێت."
ده‌شڵێت "جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا ده‌بێته هه‌نگاوێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی كاری خاڵه سنوورییه‌كان ڕێكبخرێته‌وه و ئه‌و گرفتە ئابورییانەی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان وعێراق هه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن."
بڵند ئیبراهیم