Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 AUG 2026 11:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەت بۆ KDP.info: کارەساتی ئەشکەوتی دەکان بەرز ڕادەگیرێت و مۆنۆمێنتێکی بۆ دروست دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان گوتی، ڕۆژی سێشەممەی ھەفتەی داھاتوو یادی تاوانی کۆمەڵکوژیی ئەشکەوتی دەکان بەرز ڕادەگیرێت، ھاوکات ڕاشیگەیاند کە پڕۆژەی دروستکردنی مۆنۆمێنتێک لە شوێنی ڕووداوەکە جێبەجێ دەکرێت بۆ ئەوەی تاوانەکە بە زیندویی بمێنێتەوە.

د. ناڤسەر نووری، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، تاوانی ئەشکەوتی دەکان لە ساڵی ١٩٦٩ و لە سەرەتای دەسەڵاتی بەعسدا لە سنووری شێخان ئەنجام درا. ناوبراو ڕوونی کردەوە کە ڕژێمی ئەوکاتی عێراق ھەرکاتێک لە بەرامبەر ھێزی پێشمەرگە تووشی شکست ببووایە، تۆڵەی لە خەڵکی سڤیل دەستەندەوە، بۆیە ئەم تاوانەش بە ھەموو پێوەرێک جینۆساید و تاوانی جەنگە، چونکە ژمارەیەکی بەرچاو لە ژن، منداڵ و ھاووڵاتیی سڤیل تێیدا بە شێوەیەکی دڕندانە شەھید کران.

بریکاری وەزارەتی شەھیدان ئاماژەی بەوەش دا، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدان و شەرمەزارکردنی تاوانەکە، ھەفتەی داھاتوو ڕۆژی سێشەممە یادی ئەو کارەساتە جەرگبڕە دەکرێتەوە. ھەروەھا گوتیشی، لەلایەن ئیدارەی خۆجێیی شێخان و پارێزگای دھۆکەوە پڕۆژەی ئامادەکردنی مۆنۆمێنتێک داڕێژراوە تاوەکو تاوانی ئەشکەوتی دەکان بەردەوام بە خەڵکی کوردستان و جیھان بناسێندرێت.

د. ناڤسەر نووری جەختی کردەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگای دھۆک، بەردی بناغەی مۆنۆمێنتەکە دادەنرێت. دەشڵێت، دانیشتووانی ئەو سنوورە لە سەردەمی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵاندا خزمەتێکی زۆری پێشمەرگەیان کردووە و تەواوی پێکھاتەکانی کورد، کریستیان، ئێزدی و عەرەبە خۆجێییەکان ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ناوچەکەدا ھەبووە.

شایەنی باسە، لە ١٨ی ئابی ١٩٦٩دا، ھێزەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق ھێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر دەڤەری شێخان و خەڵکی گوندی دەکان لە ترسی پەلامارەکان پەنایان بردە بەر ئەشکەوتێکی نزیک گوندەکەیان، بەڵام سوپای عێراق ئاگری لە دەرگای ئەشکەوتەکە بەردا و لە ئەنجامدا نزیکەی ٧٥ ژن، منداڵ و کەسی بەتەمەن خنکان و شەھید بوون.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پارتی و دوزا نەتەوایەتیا کوردستانێ

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 11:08:26

 ئحسان ئامێدی

 
١٦ی تەباخێ، نویکرنا پەیمانا خەباتێ، ئێکڕیزی و بەرپرسیاریا نەتەوەیی

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 11:08:04

د. شیرین حوسنی

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هەشتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 10:08:58

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هەشتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و جەختی کردەوە کە پارتی بڕوای پتەوی بە پێكەوەژیان، برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان  و عێراق هەیە.

 
یەکگرتووی ئیسلامی، پارتی پارێزگارانی کوردستان و هاوپەیمانی دەنگی نیشتمانی پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 09:08:18

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر یەکە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پارتی پارێزگارانی کوردستان و هاوپەیمانیی دەنگی نیشتمانی، پەیامی پیرۆزبایی جیاوازیان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد.

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادى هه‌شتا ساڵه‌ی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 09:08:07

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یادی ١٦ی ئابەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لەسەر بەرپرسیاریەتیی نیشتمانیی پارتی وەک پێشەنگی تەبایی و پێکەوەژیان دەکاتەوە. هاوكات دووپاتی دەکاتەوە کە بۆ پاراستنی ئەم کاروانە پڕ لە شانازییە، دەبێت بەردەوام پارتی خۆی لەگەڵ گیانی سەردەم نوێ بکاتەوە و برەو بە دامەزراوەییبوون بدات تا وەک گەرەنتیی سەرەکیی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بمێنێتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact