Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 SEP 2026 19:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی شەممە 1ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كە بەبۆنەی كۆتایهاتن بە ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن و ناساندنی بەڕێز كریستیان ئولفكە كونسوڵی گشتیی نوێی وڵاتەكەی لە هەولێر سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، سەرەتا بەبۆنەی چل و سێیەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان پرسە و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و ئەو كارەساتەی بە یادەوەرییەكی تاڵ لە مێژووی گەلی كوردستان وەسفكرد. هەروەها سوپاسی حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا لە هەولێر لەگەڵی هاوكار و هەماهەنگ بوونە و كاركردنی لە هەرێمی كوردستان بە ئەزموونێكی دەوڵەمەند لەقەڵەم دا.

بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەردەوام بن و جەختیشی لە بەردەوامیی پشتیوانیی وڵاتەكەی لە كاركردن و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، بەخێرهاتنی بەڕێز كریستیان ئولفكە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیاشی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا. هەروەها سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و شەڕی تیرۆریستاندا پشتیوانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان بوونە و خوازیاری قووڵكردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاكان بوو.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەروەها گۆڕانكاری و گرژییەكانی ناوچەكە و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و توندڕۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و دۆخی كورد لە سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.




دوایین هەواڵەکان

له‌ دهۆك مۆلڵەت به‌ سێ پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی درا

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 18:09:48

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك مۆله‌ت به‌ سێ پڕۆژه‌ی دیكه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی درا." 

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوون بۆ سێكته‌ره‌كه‌ ده‌كات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:15

ھەولێر-KDP. info-  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦ لە دیوانی دستەی گەشتوگوزار، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاماده‌بوونی ژوان سابیر ئیسماعیل، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، ڕاوێژكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی دیوان و پلاندانان و به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی گه‌شتوگوزاری پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌چوو.

 

هاوپەیمانی نیشتمانی: یەکخستنی هێزی پێشمەرگە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق پتەوتر دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:05

بەغدا-KDP. info-  هاوپەیمانی نیشتمانی پیشوازی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات و هەنگاوەکەی بە گرنگ بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی دامەزراوەکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا وەسفکرد.

 

مەسروور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسی دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 14:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسی کرد و پەیوەندیی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 14:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و سەرکردایەتی و گەلی دەوڵەتی ئیمارات کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact