ڕاپەڕین-KDP.info- لە بارەگای لق، کرمانج عزەت بەرپرسی لقی ١١ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداری لەگەڵ ستافی لقی ڕاپەڕینی یەکێتیی قوتابیان و لاوان و سەرجەم لیژنە ناوچەکانیان ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن بوو لەسەر چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کارەکانیان و پیرۆزبایی بەبۆنەی کۆتایهاتنی تاقیکردنەوەکانیان. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسی لقی ١١ هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن و ڕێنمایی کردن کە بە باشترین شێوە سوود لە پشووی هاوین وەربگرن بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و خۆڕۆشنبیرکردن.
