Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 25 AUG 2026 10:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەشواق جاف بۆ KDP.info باسی ئامادەكاریەكانی فراکسیۆنی پارتی بۆ وەرزی نوێی یاسادانان دەكات
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- هاوشانی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە تەواوی ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە کاتی داڕشتنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧.

د. ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند، "یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی فراکسیۆنەکەمان لە بەغدا، پرسی مسۆگەرکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە. ئێستا ئامادەکاری بۆ داڕشتنی بودجەی ساڵی داهاتوو دەکرێت و ئێمەش پێداگیرین لەسەر گەرەنتیبوونی شایستەکانی هەرێم، چونکە مافی خەڵکی کوردستان تەنیا لە مووچەدا کورت نابێتەوە، بەڵکو چەندین شایستەی دارایی دیکەش دەگرێتەوە."

 ئەشواق جاف ئاماژەی بەوەش کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەندی دەستوور و ڕێککەوتنەکان بووە، بۆیە ئەرکی حکوومەتی فیدراڵییە بەپێی دەستوور بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت. هاوکات ڕوونی کردەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، جووتیاران، بودجەی وەبەرهێنان، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە و دەبێت جێگیر بکرێن.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، د. ئەشواق جاف تیشکی خستە سەر پرسی دامەزراندن و ڕایگەیاند، "بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لە ساڵانی ڕابردوودا، پرۆسەی دامەزراندن ڕاوەستاوە. مافی هاووڵاتیانی هەرێمە کە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە هەر هەلێکی دامەزراندن سوودمەند بن، لەوانەش بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان."

ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، جەختی کردەوە کە لەم وەرزە نوێیەدا، کار دەکەن بۆ ئەوەی مافەکانی خەڵک لە سەرجەم یاساکاندا پارێزراو بن.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی (38) ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 10:08:24

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 38یەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالی بادیناندا داوا لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکات کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال قەرەبوو بکاتەوە، هاوکات جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەکان دەکاتەوە بۆ ناساندنی ئەم تاوانە وەک جینۆساید لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ئەنفالی بادینان بڵاوکردەوە

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 10:08:02

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی ئابی 2026، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی ئەنفالی بادینان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە 38ـمین ساڵڤەگەڕی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالی بادیناندا، بە رێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەو جینۆسایدە دەکەینەوە، پێویستە حکوومەتی فیدراڵ قەرەبووی کەس و کاری گشت قوربانیان بکاتەوە، ئێمەش پابەندین بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

 
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 10:08:22

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و تێیدا ئومێدی خواست ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی قووڵبوونەوەی زیاتری کلتووری پێکەوەژیان و ئاشتی و تەبایی لە نێوان پێکهاتەکان و گەلانی جیهاندا.

 
پەیاما مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی ل بەهدینان ل 38مین سالیادا ئەنفالێن ڕەش دا

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 09:08:49

دهۆک -KDP.info- مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل بەهدینان، ل 38مین ساڵیادا ئەنفالێن ڕەش دا پەیامەک بڵاڤ کر و ڕاگەهاند، ئەنفال تاوانەکا مەزنا جینۆسایدێ بوو و داخوازێ ژ حکومەتا عێراقا فیدرال دکەت ب بەرپرسیاریا خۆ یا ئەخلاقی، یاسایی و دەستووری ڕاببیت بۆ دیارکرنا چارەنڤیسێ بێ سەروشوینکریان و ڤەدیتنا گۆڕێن ب کۆمەل و قەرەبووکرنا کەسوکارێن قوربانییان و تەڤایا وان زیانێن ب ئاخ، ژینگەھ و خەلکێ کوردستانێ کەتین بکەت.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی: ئومێدەوارین یادی مەولوود بێتە مایەی پتەوکردنی بنەماکانی تەبایی و پێکەوەژیان

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 09:08:50

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لێ بێت) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ئومێدەوارە ئەم یادە بێتە مایەی پتەوکردنی بنەماکانی تەبایی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact