Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 25 AUG 2026 19:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نەخۆشخانەی ڕزگاری بە شێوازێکی هاوچەرخ نۆژەن دەکرێتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی گشتی تەندروستی، ئەمڕۆ سێشەممە 2026.7.7، شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی جەنابی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی ڕزگاریان لە شاری هەولێر كرد و  لەلایەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە و دەستەی كارگێڕی و پزیشك و كارمەندانیانەوە پێشوازی لێكرا.

ئەم سەردانە بە مەبەستی لەنزیكە ئاگاداربوون بوو بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی گشتگیر و بەرفراوانی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەكە، کە لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروستی گونجاوتر و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بۆ هاووڵاتییان جێبەجێ دەکرێت. 

پڕۆژەکە نۆژەنکردنەوەی تەواوی ژێرخانی نەخۆشخانەکە، لەوانەش هۆڵەکانی نەخۆش، بەشەکانی فریاکەوتن، و ژوورەکانی نەشتەرگەری لەخۆدەگرێت، هاوشان لەگەڵ دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و ئامێری پزیشکی پێشکەوتوو و باشترکردنی سیستەمەکانی ساردکەرەوە، گەمرکەرەوە و ڕووناکی بۆ دابینکردنی ئارامی زیاتر بۆ نەخۆش و کارمەندانی پزیشکی.

ئەم هەنگاوە نوێیە لە کاتێکدایە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگی و بایەخێکی یەکجار زۆری بە کەرتی تەندروستی گشتیی داوە و حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی دروستکردنی نەخۆشخانەی نوێ، نۆژەنکردنەوەی بەردەوامی ناوەندە پزیشکییەکان، و دابینکردنی دەرمان و پێداویستی شایستە، هەمیشە لە هەوڵدایە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە سەرجەم هاووڵاتییان.

دوای بەسەركردنەوەی ئەو بەشانەی نەخۆشخانەكە، كە نۆژەنكراوەتەوە،  دەستخۆشی ئاراستەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە کرا بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی بە باشترین شێوە، کە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی کواڵیتی خزمەتگوزارییەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست و گونجاو کە شایستە بێت بە هاوڵاتیان.

 نەخۆشخانەی ڕزگاری وەک یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین نەخۆشخانە فێرکارییەکانی هەولێری پایتەخت و ڕۆژانە پێشوازی لە سەدان نەخۆش دەکات، و ئەم پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەیەش دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورەی کوالیتی  لە ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی شارەكە و ژینگەیەکی شایستەتر و باشتر بۆ پزیشکان و هاووڵاتییان دەستەبەر دەکات.




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 19:08:31

ھەولێر-KDP. info– نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیارێکی ئەمریکا سەبارەت بە سوریا دەکات.

پەیامی پیرۆزبایی پارتی بۆ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە ٣١یەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 17:08:45

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٣١یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو بزووتنەوەیە کرد و جەختی لە هاوئاهەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە.

یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێم: زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له‌ هه‌ژماری من تۆمار كردووه‌

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 14:08:15

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له‌ هه‌ژماری من تۆمار كردووه‌، ژماره‌یه‌ك ماون، ئه‌وانیش خه‌ریكی خۆتۆماركردنن، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش مووچه‌ی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌لكترۆنی و بێ نۆره‌ وه‌ربگرن."

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینان

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 14:08:30

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادیناندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کوردستان بۆ مانەوە و ئازادیخوازی سەرکەوت، هاوکات جەختی کردەوە کە ئەرکی سەر شانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی هەموو ئەو تاوانانە بکاتەوە کە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون.

 
مەکتەبی سیاسی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵ شێخ عوسمان شێخ حەمە ئەمین دەکات

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 13:08:41

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (شێخ عوسمان شێخ حەمە ئەمین)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact