Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 JUL 2026 21:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری كوردستان كازم شانەدەری
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی به‌هۆی كۆچی دوایی کازم شانەدەری پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڤاڵیی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت، په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌ هاوخه‌مییه‌كه‌ی سەرۆك بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و یەكێك لە یاوەرانی بارزانیی نەمر لە یەكێتیی سۆڤییەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (كازم شانەدەری)ـیم پێ گەییشت. كازم شانەدەری قوتابی و شوێنكەوتووی ڕێبازی بارزانی، لەو قارەمانانە بوو كە هەموو ساتەكانی ژیانی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان تەرخان كرد. ژیان و كۆڵنەدان و بەردەوامیی ئەو لە خەباتدا وانەیەكی پڕبەهایە بۆ هەموو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو كازم شانەدەری و هەموو پێشمەرگە و خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو كازم شانەدەری بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

5ی تەممووزی 2026




دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی ڕزگاری بە شێوازێکی هاوچەرخ نۆژەن دەکرێتەوە

TUESDAY, 07 JULY 2026 19:07:15

ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی گشتی تەندروستی، ئەمڕۆ سێشەممە 2026.7.7، شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی جەنابی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی ڕزگاریان لە شاری هەولێر كرد و  لەلایەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە و دەستەی كارگێڕی و پزیشك و كارمەندانیانەوە پێشوازی لێكرا.

لیوا فایق مزوری: لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەماھەنگی ئەمنی زۆرباش ھەیە

TUESDAY, 07 JULY 2026 17:07:38

به‌غدا -KDP. info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق گوتی "له‌م كابینه‌یه‌ په‌یوه‌ندی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ بواری ئه‌منی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت..

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

TUESDAY, 07 JULY 2026 16:07:43

ھەولێر-KDP.info-  پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/7، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنابی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد.

بنكەی تەندروستی خێرخوازی (حاجی زولێخا) لە ھەولێر کرایەوە

TUESDAY, 07 JULY 2026 15:07:50

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری شاری ھەولێر، بنكەی تەندروستی خێرخوازی (حاجی زولێخا) كرایەوە.

به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كارئاسانی بۆ ناوچه‌ كه‌مگه‌شه‌كردووه‌كان ده‌كرێت

TUESDAY, 07 JULY 2026 15:07:05

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "به‌فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی كارئاسانی بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ ده‌كرێت، کە پڕۆژه‌ له‌ ناوچه‌ كه‌مگه‌شه‌كردووه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact