Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 25 AUG 2026 01:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پیرۆزکردنی کەسانی ناشایستە
| KDP.info


فازڵ میرانی

یەک لە دەرئەنجامەکانی ململانێ و کێشمەکێشمی فیکری، دەرکەوتنی هەندێک پیرۆزییە کە ڕەنگە بە مەبەست یان بە شێوەیەکی خۆرسک بەپێی ئەو کۆمەڵگەیەی تێیدا دەردەکەوێت گەشە بکەن، کە بەهۆی نەزانییەوە لەسەر دەستی ڕەوتێک لەناو قەوارەی حزب یان بزووتنەوەیەکدا سەرهەڵبدەن، بەتایبەت ئەگەر فەلسەفەیەک دروست بکرێت -فیکری حزبەکە هەرچییەک بێت- مەرجەکانی فەلسەفەسازیی تێدا بێت، یان تەنها بەرهەمی نەزانی بێت.

لە زۆر کاتدا، دەرئەنجامەکانی ململانێ بەرەو هەڵچوون و کارلێک دەچن کە لەو فیکرە بنەڕەتییەی کە چەقی ململانێکەیە جیایە، ئەم دۆخەش تەنها تایبەت نییە بە ڕۆژهەڵات، بەڵکوو دیاردەیەکی گشتییە لە هەموو کۆمەڵگەکاندا.

له‌ به‌رامبه‌ر ئەو پیرۆزكردنه‌ی كه‌ لای لایه‌نگران گه‌شه‌ ده‌كات، مامناوەندەکان ڕووتکردنەوە لە پیرۆزی (تەجرید) هه‌ڵده‌بژێرن و نه‌یارانیش تانە لەو پیرۆزكراوە ده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک بەڕێوەدەچن كه‌ زه‌بری قازانج دەپارێزێت و ڕێگری له‌ داڕمانی ئه‌و پیرۆزكراوه‌ ده‌كات یان کاریگەرییەکەی کەم دەکاتەوە.

لەبەر ئەوەی ئەم دیاردەیە گشتییە و تا ئێستاش لەناو کۆمەڵگەکاندا جێگیرە (بە کۆمەڵگەی سیاسییشەوە)، مەترسییەکە لە درێژبوونەوەی ئەم دیاردەیە سەرچاوە دەگرێت بۆ ئەوەی ببێتە ژمارەیەکی زیادکراو بۆ هێزێک کە مێژووەکەی ئاسوودەبەخش نییە، و ئەوەی کە دەیەوێت بیکاتە پیرۆزی، لە بنەڕەتدا دروست نییە. هەروەها ئەم دیاردەیە جۆرە پرۆگرامکردنێک پەیڕەو دەکات بۆ بەردەوامکردنی ئەو پیرۆزکردنە لە ناو جەماوەرەکەیدا.

هەندێک بزووتنەوە هیچ پیرۆزییەکیان نییە، بەهۆی نەبوونی ئەمەشەوە، هەوڵدەدەن مێشکی جەماوەرەکەیان پرۆگرام بکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی هێزی ئەو پیرۆزییەی کە ناتوانن دروستی بکەن.

جیاوازییەکی زۆر لەنێوان پیرۆزکردن، بەرزنرخاندن هەیە، ڕێزگرتن، بەهاپێدان و شکۆدارکردندا، بەڵام مەرجی ئەمە ئەوەیە کە ناونراوەکە لەگەڵ مەرجەکانی ناوەکەدا بگونجێت.

ئێمە لە مێژووی نەتەوەیی و نیشتمانیماندا، پێش ئەوەش لە مێژووی نەتەوە فرەئایینەکەماندا، بە هەمان شێوە لە مێژووی حزبیماندا، ڕێز و شکۆ و تەقدیر بۆ ئەو هێمایانە دادەنێین کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە، ئێمە شتێکمان بۆ هیچ کەسێک دانەتاشیوە کە شایانی نەبێت و چاکە و سیفەتە شایستەکانی هیچ کەسێکیشمان پشتگوێ نەخستووە کە شایانی پیاهەڵدان و ستایش بن.

ئێمە حەزمان نەکردووە و لایەنگری کۆنترۆڵکردنی عەقڵەکان نەبووین و خۆمان تێوەنەگلاوین لە پرۆگرامکردنیاندا، هەرچەندە کۆنترۆڵکردن و پرۆگرامکردن دوو ڕێگەی باون و تا ئێستاش لە لایەن زۆربەی بزووتنەوەکانەوە کاریان پێدەکرێت، ئەمەش لەبەر هەمان ئەو پاڵنەرانەی کە لە سەرەتای ئەم وتارەدا ئاماژەیان پێکرا.

کارەکانمان چڕبووەتەوە لەسەر نیشاندانی ئامرازەکانی پاراستنی مافەکانی نەتەوەکەمان لە ڕێگەی دامەزراندن و بەردەوامکردنی فیکر و کارێکەوە کە ڕووبەڕووی شێوازەکانی ئەوانی دیکە ببێتەوە، چ دەسەڵاتەکان بن یان ئەو بزووتنەوانەی کە بانگەشەی ئۆپۆزسیۆن بوون دەکەن، بەڵام لە ناوەڕۆکدا ڕەنگە جیاواز نەبن لەو دەسەڵاتە خراپانەی کە ئازاری نەتەوە و گەلەکەمان و بەرژەوەندییەکانی ئەو دەوڵەتەیان داوە کە تێیدا دەژین.

ئەم کارەی کە کردوومانە و بەردەوامین لەسەری، کارێکی تاقەتپڕووکێن و سەختە، هاوشێوەی جوڵەکردنە لەناو کێڵگەی میندا، چونکە فێڵکردن بووەتە پیشە، وەبەرهێنان لە درۆدا بووەتە سازش، کۆکردنەوەی دەستکەوتیش لە ڕێگەی ئەوانەوە بووەتە ئاڵودەبوونێک کە چارەسەرکردنی ئەستەمە.

ئەوەی دەروون و ویژدان ئاسوودە دەکات، ئەوەیە کە ئەوانەی ئەم شێوازانەیان پەیڕەو کردووە و پەیڕەوی دەکەن، لە واقیعدا یەکەم کەسن کە پەیمان و گوتارەکانی خۆیان دەشکێنن، لە هەمووان بێتواناترن لە پێشکەشکردنی چارەسەر تەنانەت بۆ ئەو کێشانەش کە عەقڵ و دەستی خۆیان دروستی کردووە، ئەوان تەنها دیاردەیەکی قسەی بێ سوود و کاردانەوەی نێوان وەهم و ئازاردانن.

دواتر، ئەوانەی دڵسۆزی بەرژەوەندییەکانی نەتەوە و گەلن، لە هەمووان زیاتر داوایان لێدەکرێت کە لە ئاستێکی بەرزی هۆشیاری، ئازایەتی و پەرۆشیدا بن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو شێرپەنجەیەی کە ڕێڕەوی نەتەوەکەمانی کردووەتە ئامانج و دەیکات.

ئەم جۆرە شێرپەنجانە پێشتر لەلایەن دوژمنانی دەرەکی و ئەو نەیارانەوە دانراون، کە ببوونە دوژمن و دواتر لە هەڵەکانیان پەشیمان بوونەوە، بەڵام نە شوێنەوارەکانیان تەواو بووە و نە جێگرەوەکانیشیان لە تاسەی دوژمنداری کەوتوون..




دوایین هەواڵەکان

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

MONDAY, 24 AUGUST 2026 22:08:00

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ھاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و جەژنی مەولوودەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھان کرد و ھیوای خواست ئەم یادە پیرۆزە ببێتە ھۆی بەدیھاتنی ئاشتی، ئارامی، خێر و دادپەروەری بۆ ناوچەکە و تەواوی مرۆڤایەتی.

 
فازڵ میرانی: با ئەم یادە مەزنە ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکگرتوویی گەلەکەمان

MONDAY, 24 AUGUST 2026 21:08:00

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و هیوادارە ئەم یادە ببێتە هەوێنی تەبایی، ئاشتی، لێبوردەیی و یەکگرتوویی.

 
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ساڵانەی مھاباد قەرەداغی بەڕێوەبرد

MONDAY, 24 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- لە مەراسیمێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکوومی، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، خەڵاتی ساڵانەی مھاباد قەرەداغی بۆ ئافرەتی خوێنەر و ڕۆشنبیری بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەخشییە سەرکەوتووانی پێشبڕکێی خوێندنەوە و شیکردنەوەی کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد.

 
سبەی ئاھەنگێکی گەورەی ئایینی لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت

MONDAY, 24 AUGUST 2026 19:08:17

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت  "بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لەسەربێت، سبەی ئاهنگێکی گەورە لە هەولێر ساز دەکرێت و لە سەرجەم شارەکانیش ماوەی مانگێک یادەکە بەرز ڕادەگیرێت." 

 
سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە

MONDAY, 24 AUGUST 2026 17:08:47

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 24ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact