ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی یادی ٢٥٠ ساڵەی واژۆکردنی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئەمریکا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی ئەو وڵاتە کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تەممووزی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بە بۆنەی یادی ٢٥٠ ساڵەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاو کردووەتەوە.
مەسروور بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە گەلی ئەمریکا دەکەین بەبۆنەی ئەم یادە مێژووییە و تێپەڕبوونی ٢٥٠ ساڵ بەسەر واژۆکردنی بەیاننامەی سەربەخۆییاندا.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، "ھاوبەشیی ستراتیژی و دۆستایەتیمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەرز دەنرخێنین."
مەسروور بارزانی گوتیشی: شانازی بە مێژووی ھاوکاری و کارە ھاوبەشەکانمان لە تێکشکاندنی تیرۆر دەکەین و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەھێزکردنی ھاوبەشییەکەمانین بۆ نەوەکانی داھاتوو."