Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 26 AUG 2026 02:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ساناو جوانرۆیی بۆ KDP.info: پێویستە لێرەش حزبەکان بەرژەوەندی نیشتمانی بخەنە سەرووی بەرژەوەندی حزبییەوە
| KDP.info



​سلێمانی–KDP.info- ساناو جوانرۆیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ڕووداوە مێژووییەکان شاهیدی ئەوەن، سلێمانی هەمیشە بۆ پارتی ناوچەیەکی گرنگ بووە لە ڕووی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە،  پێویستە لێرەیش لایەنەکان بیر لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان بکەنەوە، چونکە هاوکاریی یەکتر و پاراستنی کوردستان لە بەرژەوەندیی هەموواندایە.

​ساناو فەرەیدوون جوانرۆیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی نیشتمانیی پارتی لە سلێمانی و کوردستان بەگشتی ڕوون کردەوە.
​بە بۆچوونی ناوبراو، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بگرنە ئەستۆ، حزبی سەنتەر نەخرێتە پێش نیشتمان و لایەنەکان پابەند بن بەوەی لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانیانی کوردستاندایە. جوانرۆیی سەرەتا ئاماژەی بە ڕەگوڕیشەی مێژوویی پارتی لە سلێمانی کرد و گوتی: «ئەم ناوچەیە مێژوویەکی درەوشاوەی کوردایەتی و شۆڕشگێڕیی هەیە، پارتیش وەکو حزبێکی نیشتمانی و جەماوەری، ڕەگوڕیشەی قووڵی لەم ناوچەیەدا هەیە. وەک بەڵگە، ئاماژەی بە ڕووداوی کۆمەڵکوژیی ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ کرد کە تێیدا زیاتر لە هەشتا نیشتمانپەروەری کورد لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە شەهید کران بەهۆی بیروباوەڕیان بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی؛ ئەمە پیشاندەری ئەوەیە کە جیاکردنەوەی مێژووی نیشتمانپەروەریی سلێمانی لە مێژووی پارتی کارێکی مەحاڵە.»
​ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پارتی هەمیشە لای زۆرینەی خەڵکی کوردستان وەکو سەرقافلەی کوردایەتی و تاکە حزبی ڕاستگۆ لە پەیام و کرداردا وێنا کراوە، ئەم ڕاستگۆییەش بووەتە هۆی بەهێزتربوونی متمانەی خەڵک پێی، تا ئەو ڕادەیەی دەنگی پارتی لە هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن ڕووی لە هەڵکشانە.
​لەبارەی پروپاگەندای جیاوازیکردن لە نێوان ناوچەکان لە لایەن پارتییەوە، ناوبراو گوتی: «لە سلێمانی دۆخەکە پێچەوانەیە؛ دامەزراوە حکوومییەکان بەمەبەست لاواز کراون، داهاتی سنوور بەتەواوی ناچێتە خەزینەی حکوومەت، ئازادیی ڕادەربڕین بەرتەسک کراوەتەوە، بەپلان چەواشەکاریی میدیایی بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان دەکرێت، لەگەڵ ترس و تۆقاندنی فیکری. بەرژەوەندیی حزبی و تاک و گرووپ بووەتە ئامانجی سەرەکی، بەجۆرێک بەداخەوە خەڵک و دامەزراوەکان بوونەتە ئامراز لە خزمەتی ئەجێندایەکدا، بۆیە زەرەرمەندی سەرەکیی ئەم دۆخە هاووڵاتیی ئاسایی سلێمانییە کە پێویستی بە سەقامگیری و ژینگەیەکی سیاسیی دوور لە ترس هەیە.»
​دەربارەی دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە دروستکردنی سیناریۆی بەردەوام، ڕێککەوتنی گوماناوی و مماتەڵەکردن بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم — کە زیاتر لە ساڵ و هەشت مانگە دواکەوتووە — دەگەڕێتەوە بۆ هەمان چوارچێوەی «حزب سەنتەری» و پاراستنی بەرژەوەندیی تەسکی کەسانی باڵادەست، کە هیوادارین ئەم ڕوانینە کۆتایی پێ بێت و بەرژەوەندییە گشتییەکان لە پێش هەر بەرژەوەندییەکی ترەوە دابنرێن.
​لە کۆتاییدا، جوانرۆیی جەختی لەوە کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان، وەکو حزبی کردار و خزمەت، چ لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی و چ لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسییەوە، ئامانجی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەیە لە بەرژەوەندیی خەڵک و قەوارەی هەرێمی کوردستاندا. بۆیە پارتی داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە واز لە سیاسەتی مۆماتەڵە و خۆدزینەوە بهێنن و پەرلەمانتارەکانیان بنێرنە ناو هۆڵی پەرلەمان، لە ڕێگەی چالاککردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەکو تاکە مەرجەع و ماڵی گفتوگۆی بەرهەمدار، ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ دەرچوون لەم قەیرانە بدۆزنەوە کە هەموو لایەک پێی پابەند بن، چونکە ئەمە باشترین خزمەتە بۆ خەڵکی کوردستان. هیچ ڕێگەیەک باشتر لە یەکڕیزیی نیشتمانی و پێکەوەهەڵکردن و پێکەوەژین بوونی نییە.
​سەلاح جەلال
 




دوایین هەواڵەکان

کۆمسیۆن بۆ KDP.info: بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 22:08:23

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دەنگداندا لەجیاتی کارتی دەنگدان کارتی نیشتمانی بەکاربهێنرێت، پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە.

 
ئەنفالا بادینان سەمبولا خۆڕاگریێ و ناسنامەیا ژناڤنەچووی یا کوردی

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 21:08:27

رێژین نهێلی 

 
پەیامێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 19:08:31

ھەولێر-KDP. info– نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیارێکی ئەمریکا سەبارەت بە سوریا دەکات.

پەیامی پیرۆزبایی پارتی بۆ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە ٣١یەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 17:08:45

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٣١یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو بزووتنەوەیە کرد و جەختی لە هاوئاهەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە.

یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێم: زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له‌ هه‌ژماری من تۆمار كردووه‌

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 14:08:15

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له‌ هه‌ژماری من تۆمار كردووه‌، ژماره‌یه‌ك ماون، ئه‌وانیش خه‌ریكی خۆتۆماركردنن، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش مووچه‌ی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌لكترۆنی و بێ نۆره‌ وه‌ربگرن."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact