فەڕەنسا-KDP.info- وەزیری تەندروستیی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی شەپۆلی گەرمای بەتینی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ دوو هەزار و ٢٥ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات دەزگای نیشتمانیی تەندروستیی گشتی لە فەڕەنسا هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانیان زیاتر ببێت.
ستیفانی ڕیست له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و زیادبوونه له نێوان ٢٢ بۆ ٢٨ی حوزەیراندا ڕووی داوه كه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوویان له به‌رزبوونه‌وه كردبوو.
هاوكات، (سانتی پۆبڵیک فڕانس) كه ده‌زگای نیشتمانیی ته‌ندروستیی گشتییه له فڕه‌نسا، زیادبوونی ٢٩.١٪ی ژماره‌ی مردنه‌كانی له وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی شه‌پۆلی گه‌رماوه ڕاگه‌یاند، هاوكات هۆشداریشی دا له‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه ڕه‌نگه زیاتریش ببێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، ڕێكخراوی كه‌شناسیی جیهانی ڕایگه‌یاند، ئه‌م شه‌پۆله گه‌رمایه نائاساییه، جگە لە تەندروستیی مرۆڤ، كاریگه‌ریی به‌رچاویشی له‌سه‌ر ئیكۆسیسته‌م، كشتوكاڵ و ژێرخانی ئابووری دروست کردووە.
له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، فڕه‌نسا شه‌پۆلێكی گه‌رمای ڕیكۆردشكێنی به‌خۆیه‌وه بینی كه ١١ ڕۆژی خایاند و پله‌كانی گه‌رما له زۆرێك له ناوچه‌كان ٤٠ پله‌ی سه‌دییان تێپه‌ڕاند.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ڕووبه‌ره به‌رفراوانه‌كانی دارستانه‌كانی فڕه‌نسا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئاگری گەورەیان بەخۆوە بینیوە و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.