Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 21 SEP 2026 05:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گۆڕانکاری لە بەرپرسیاریەتی لقەکانی ٣ و ٢٥ی کەرکووک کرا
| KDP.info


​کەرکووک-KDP.info- لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ڕێکخراوەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بڕیاری سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی، گۆڕانکاری لە بەرپرسیاریەتی هەردوو لقی ٣ی کەرکووک و لقی ٢٥ی دەوروبەری کەرکووک جێبەجێ کرا.

​ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ٦ی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، نوێنەرانی بەشەکانی (ڕێکخستن) و (کارگێڕی و دارایی) مه‌كته‌بی سیاسی، ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن، ستافی کارگێڕی لقەکان و هەڤاڵانی ناوچەکان، مەراسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستەکان بەڕێوەچوو.

​لە مەراسیمی یەکەمدا، سیروان سەید عاسی وەک بەرپرسی نوێی لقی ٣ی کەرکووکی پارتی دەستبەکاربوو. لە میانی مەراسیمەکەدا، هیوا ئەحمەد مستەفا ستایشی ڕۆڵی محەمەد کەمال، بەرپرسی پێشووی لقی ٣ی کرد لەپای ئەو خزمەت و ماندووبوونە بێوچانەی لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ پتەوکردنی ڕێکخستن و پەیوەندییەکانی پارتی لە کەرکووک کێشاویەتی، وەک قوتابییەکی دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی. هاوکات پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێی لق کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

​له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ و هەر ئەمڕۆ، مەراسیمی دەستبەکاربوونی تەنیا تۆفیق وەک بەرپرسی نوێی لقی ٢٥ی دەوروبەری کەرکووک بەڕێوەچوو. بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سیروان سەید عاسی (بەرپرسی پێشووی لقەکە) کرد بۆ ئەو دەورە سەرکەوتووەی لە ماوەی کارکردنیدا لەو سنوورەدا گێڕاویەتی. هاوکات ئاماژەی بە مێژووی خەبات و دڵسۆزیی تەنیا تۆفیق لە ئۆرگانە جیاوازەکانی حزبدا کرد و هیوای خواست بە هەمان گەرموگوڕییەوە لە ئەرکە نوێیەکەیدا بەردەوام بێت.

​لە کۆتایی هەردوو مەراسیمەکەدا، هیوا ئەحمەد مستەفا دووپاتی کردەوە کە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی هەردوو لقی ٣ و ٢٥ دەبێت بۆ سەرخستنی کارووبارە ڕێکخراوەیی و سیاسییەکان لە دەڤەرەکەدا.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق و ھۆشیار زێباری تاوتوێی ژمارەیەک پرسی ھاوبەشیان کرد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 22:09:00

بەغدا-KDP.info- بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و، تێیدا جەخت لەسەر ناردنی دادپەروەرانەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمان کرا بە جۆرێک شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت، ھاوکات ھاوڕا بوون لەسەر کاراکردنی ڕێککەوتنە سیاسییەکان و خێراکردنی پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە كونسوڵی نوێی فه‌ڕه‌نسا لە هەرێمی کوردستان کرد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 18:09:56

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئیمانوێل مینیۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

مەسروور بارزانی بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی فەڵەستین كرد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 18:09:10

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین کرد و لەلای خۆیەوە کونسوڵی فەڵەستین سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پشتگیریکردنی ئەرکەکەی و دەستپێشخەریی پێدانی سکۆڵەرشیپ بە قوتابییانی وڵاتەکەی.

لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر وێستگەی بارگاویکردن بە وزەی خۆر دادەنرێت

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 16:09:00

هه‌ولێر -KDP.info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەڵێت "لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر وێستگەی بارگاویکردن بە وزەی خۆر دادەنرێت، لە قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەدا شەش شوێن دیاریکراون."

 
كوێستان محه‌مه‌د بۆ KDP.info: کار لەسەر ئەم دوو بابەتەی خاوەنپێداویستی تایبەت دەکەین

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 15:09:02

هه‌ولێر -KDP.info- وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، "كار له‌سه‌ر دوو بابه‌ت بۆ كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش تۆماركردنی ناوی تازه‌ و زیادكردنی مووچه‌كانیانە، كه‌ كه‌مترینیان 250هه‌زار دیناره‌ ده‌بێت." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact