Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 SEP 2026 16:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێورەسمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر تەرمی ئەحمەد دەشتی
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  به‌ ئاماده‌بوونی نوێنەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕێورەسمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر تەرمی ئەحمەد دەشتی، هەڵگری مێدالی بارزانی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی كوردستان، دانرا.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2.6.2026 بە ئامادەبوونی ڕێزدار سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی " سەرۆک مەسعود بارزانی  و بەڕێز فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارێزگاری هەولێر، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هه‌ولێر، ڕێورەسمێکی تایبەت بۆ دانانی تاجەگوڵینە لەسەر تەرمی پێشمەرگەی هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلول و گوڵان ئەحمەد دەشتی، هەڵگری مێدالی بارزانی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی كوردستان، بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی ئەو ڕێورەسمەدا، ژمارەیەک لە بەرپرسان، هاوڕێیان، ڕۆشنبیران و ئەندامانی بنەماڵەی پێشمەرگەی شاعیر ئەحمەد دەشتی، ئامادەبوون و بە وەستانێکی بێدەنگی ڕێزیان له‌ ڕۆحی پێشمەرگەی هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلوول و گوڵان ئەحمەد دەشتی شاعیر گرت و باس لە خه‌باتی نەتەوەیی، ڕۆشنبیری و پێشمەرگایەتی کرا. لە وتارەکاندا ئاماژە بەوە کرا کە ئەحمەد دەشتی شاعیر، لە ماوەی ژیانی خۆیدا ڕۆڵێکی دیاری هەبوو لە خزمەتکردنی په‌یامی كوردایه‌تی و کەلتوور، ئەدەب و بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد.

جێگەی باسە، ئەحمەد دەشتی لە ساڵی 1945 لە گوندی دارەبەنی ناوچەی بەڕانەتی هەولێر لە خێزانێکی ئایینی لەدایکبووە، خوێندنی مەلایەتی لە حوجرەی باوکی تەواو کردووە، لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوول بووە بە پێشمەرگە و لە چاپخانە و ئێزگەی "دەنگی کوردستان"، پاشان پەیوەندی كردووە بە شۆڕشی گوڵان، و چەندین پۆستی حزبی لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگرتووە، ئەحمەد دەشتی، نووسەر، شاعیر و تێکۆشەری ناسراوی کورد، لە 27ی ئایاری 2026 لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.




دوایین هەواڵەکان

هاوپەیمانی نیشتمانی: یەکخستنی هێزی پێشمەرگە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق پتەوتر دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:05

بەغدا-KDP. info-  هاوپەیمانی نیشتمانی پیشوازی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات و هەنگاوەکەی بە گرنگ بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی دامەزراوەکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا وەسفکرد.

 

مەسروور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسی دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 14:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسی کرد و پەیوەندیی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 14:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و سەرکردایەتی و گەلی دەوڵەتی ئیمارات کرد.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەڕەنسی دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 13:09:00

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەڕەنسی کرد کە پێکھاتبوو لە بەڕێز ڕێمی فێرۆ سێناتۆری ھەرێمی پاریس و بەڕێز ئۆلیڤیێ بلیتز سێناتۆری ھەرێمی ئۆرن.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کرد

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 13:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، حکوومەتی ھەرێم پاڵپشتی لە سەرخستنی ئەرکی کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact