Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 SEP 2026 07:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەزگای بارزانی و وەزارەتی پێشمەرگە هەڵمەتی بنبڕکردنی دیاردەیەکی مەترسیداریان دەستپێکرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ​لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و لە پێناو بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە فەرمی و مرۆییەکان، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، یەکەمین چالاکیی هاوبەشیان دەستپێکرد.

​لەم چوارچێوەیەدا و لە قۆناغی یەکەمدا، خولێکی ڕاهێنان و هۆشیاری بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم خولە، ئاشناکردنی ئەفسەرانە بە مەترسییە گەورەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵگە، لە پاڵ خستنەڕووی ڕێکارە زانستی و هاوچەرخەکان بۆ بنبڕکردنی ئەم دیاردە مەترسیدارە.

​ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی هاوبەشی هەردوولاوە دێت بۆ پاراستنی شیرازەی کۆمەڵگە و پارێزگاری لە تەندروستی و ئاسایشی هاووڵاتیان و هێزەکانی پێشمەرگە، بەو ئومێدەی بەیەکەوە بەرەو کۆمەڵگەیەکی بەهێز، تەندروست و ساخڵەم هەنگاو بنرێت.




دوایین هەواڵەکان

گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت وەچەرخانێکی مێژوویی لە زاخۆ دروستکرد

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 23:09:08

زاخۆ-KDP.info- پێنج ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بڕیارە مێژووییەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ بە ئیدارەکردنی زاخۆ. بەم بۆنەیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماری گەشەسەندن و پێشکەوتنی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووی خستەڕوو و گوتی، دوای بە ئیدارەکردنی زاخۆ بە گوژمەی ٤٦٠ ملیار دینار، ٤٤٥ پڕۆژە بەگەڕ خراون. هاوکات کەرتەکانی وەبەرهێنان و پەروەردە و گەشتوگوزاریش گەشەسەندنی بێوێنە و بەرچاوییان لەو ماوەیە بەخۆیەوە بینی."

 
هەنگاوە گرنگەکانی بەدامەزراوەییکردنی سیستەمی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 21:09:29

شیلان محەمەد زەنگەنه

 
خزمەتگوزارییەکانی سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر تاوتوێی کرا

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 20:09:46

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی هاووڵاتییان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بەرپرسی لق و بەرپرسانی ئیداری و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.

 
مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەکات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 19:09:00

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی (شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم) پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی کرد.

 
سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 19:09:00

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپادنی ئاسایشی نیشتمانیمان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact