ھەولێر-KDP. info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە کە گوایە پارتی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان دەکات.
دەقی راگەیاندراوەکە:
چەند ڕۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا بابەتی دیراسەکردن بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێت، بڵاودەکرێتەوە! ئەم بابەتە دورە لەڕاستی و، وا باشە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦