هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی هاتووچۆی کەرکووک، وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بە زووترین کات هەموو هاوکارییەکی پێویستی تەندروستی پێشکەشی برینداران بکەن.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بە داخەوە ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی ھاتووچۆدا لە شاری کەرکووک، چەندین ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و ھاوخەمیانین و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە کە ھاوکاریی پێویستیی تەندروستیی پێشکەشی برینداران بکەن.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/٢٦