دهۆك -KDP. info- جێگری پارێزگاری دهۆك ده‌ڵێت "كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ستراتیژی كردووه، وه‌كو ڕێگاوبان، ئاو و كاره‌با، ئێستا له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ستراتیژیی ئاو جبه‌جێ ده‌كرێت و كێشه‌ی 30 ساڵی دیكه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌بێت، لە لایێکی دی تا مانگی شه‌ش دهۆك به‌ته‌واوی كاره‌بای ده‌بێته 24كاتژمێری، بۆیه حكوومه‌ت كاری زۆر باشی له بواری پڕۆژه‌ی ستراتیژی كردووه."
ماجد سه‌ید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری زۆر باش كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی له سێ بواری زۆر گرنگ، له‌وانه ڕێگاوبان كه چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی ڕێگاوبان له دهۆك جێبه‌جێ كراون، پڕۆژه‌ی ئاو كه ئێستا له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ئاو به گوژمه‌ی زیاتر له 400 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت، خۆم سه‌ردانم كردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گرفتێك هه‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، به‌ته‌واوبوونی كێشه‌ی ئاو بۆ 30 ساڵی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌كات، جگه له‌وه‌ش پڕۆژه‌ی ڕووناكی له دهۆك به‌رده‌وامه و بڕیاره تا مانگی شه‌ش هه‌موو دهۆك كاره‌بای ببێته 24 كاتژمێری."
ماجد سه‌ید ساڵح گوتیشی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كوردستان به‌بێ جیاوازی پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژی ئه‌نجام ده‌دات و خزمه‌تی هه‌موو شاره‌كانی كردووه، بۆیه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه و جێگه‌ی دڵخۆشی خه‌ڵكی خۆمانه، چونكه ئه‌و پڕۆژانه ڕاسته‌وخۆ خزمه‌ت به هه‌موو هاووڵاتییان ده‌گه‌یەنێت، به‌رده‌وامیش پڕۆژه‌ی تازه ئه‌نجام ده‌درێن."
بڵند ئیبراهیم