Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 27 APR 2026 14:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سێ وێستگەی 132کەی ڤی کارەبا، بۆ 8ی حەسارۆكان، ناوچەی پیشەسازیی تیمار و شەمامك جێبەجێ دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  لە کۆبوونەوەی وەزیری کارەبا لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر ڕاگەیاندرا کە سێ وێستگەی 132کەی ڤی کارەبا، بۆ  8ی حەسارۆكان، ناوچەی پیشەسازیی تیمار و شەمامك، جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.4.26، بە سەرپەرشتی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەپرسانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە دانانی (3 ) وێستگەی ( 132 ) کەی ڤی کارەبا لە ( 8ی حەسارۆكان، ناوچەی پیشەسازیی تیمار، ناحیەی شەمامک ) بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، كە تەوەری سەرەکی تایبەت بوو بە بڕیاری دانانی  جێبەجێکردنی هەر سێ وێستگەكە، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکانی ئەو سنوورانە.  وەزیری کارەبا، وێڕای سوپاسی هاریكاری و هەماهەنگی بەردەوامی پارێزگاری هەولێر، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم وێستگانە دەبنە هۆی جێگیربوونی ڤۆڵتیە و کەمکردنەوەی ئەو گوشارە زۆرەی کە لە ئێستادا لەسەر فیدەرەکانی ناوچەکاندا هەیە، ئەمەش خزمەتێکی گەورە بە دانیشتوانی سنوورەکان و کەرتە جیاوازەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی لە سنووری پارێزگاكە دەگەیەنێت.

پاشان" تیشك خرایە سەر جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو پرۆژانەی لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون، بەتایبەتی " پڕۆژەی ڕووناكی " وەك دەستكەوتێكی نیشتیمانی گرنگ بۆ خزمەتی هاوڵاتییان، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، دوایین پێشکەوتنەکانی پڕۆژەكەی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا لە سنووری پارێزگای هەولێر پڕۆژەكە هەنگاوی زۆر گەورەی بڕیوە. كە ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە کەرتی خزمەتگوزاریدا هەژمار دەکرێت و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و دەستخۆشی لە تیمی ڕووناكی كرد، كە کارەکان بە شێوەیەکی خێرا بەردەوامن و تا مانگی 6ی ئەمساڵیش لە سنووری پارێزگای هەولێر پڕۆژەکە دەگاتە كۆتایی و هیچ شوێنێك لە سنووری پارێزگاکەدا نامێنێت کە کارەبای 24 کاتژمێری نیشتیمانی پێنەگەیشتبێت.

پارێزگاری هەولێر، هەروەها سوپاسی هەوڵ و هاریكاری و هەماهەنگیی بەردەوامی وەزیری كارەبا و تیمی وەزارەتی كرد لەگەڵ پارێزگای هەولێر، كە لە پێناو بەهێزبوونی ژێرخانی کارەبا و فراوانبوونی شار و زۆربوونی پێداویستییەکانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی ئەنجامدراون، بەتایبەتی دانانی ئەم سێ وێستگەیە لە سێ شوێنە پێویست و گرنگ بە تێچوونی نزیکەی ( 100ملیار دینار) . گوتیشی، وەك پارێزگای هەولێر هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ تیمە ئەندازیارییەکان و كۆمپانیایی جێبەجێكار دابین دەکرێت تاوەکو پڕۆژەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا تەواو بکرێن.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا، وێڕای پێكهێنانی تیمێكی هاوبەش  بە ئامانجی خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپێرد بۆ دەستپێکردنی ڕێکارە مەیدانییەکان و دابینکردنی پێداویستییە تەکنیکییەکان، بۆ ئەوەی لە ماوەی چەندڕۆژی داهاتوو كارەكان بە كۆتا بگات و لە وەزارەتی كارەبا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایی جێبەجێكار بكرێت و دەست بەكارەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بكرێت.




دوایین هەواڵەکان

زانا مەلا خالید بۆ KDP: هەولێر جوانە و بە هاوکاریی هاووڵاتیان و پاک ڕاگرتنی جوانتری دەكەین

MONDAY, 27 APRIL 2026 13:04:48

هەولێر-KDP.info- بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی و پاک ڕاگرتنی سیمای پایتەخت، لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵمەتێکی فراوانی یەک مانگەی لەژێر دروشمی پاراستنی ژینگە دەستپێکردووە.

 
پارێزگار ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ٢٨ پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان و پیشەسازی لە دهۆک دا

MONDAY, 27 APRIL 2026 13:04:34

دهۆک-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر جێبەجێکردنی ٢٨ پڕۆژەی نوێی ستراتیژی لە سنووری پارێزگاکەدا واژۆ کرد.

 
قایمقامی شێخان بۆ KDP: پڕۆژەكان بوونەتە هۆی بوژانەوەی ژێرخانی ناوچەکە

MONDAY, 27 APRIL 2026 12:04:50

شێخان-KDP.info- قایمقامی شێخان ڕایدەگەیەنێت، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا قەزاکەیان گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆوە بینیوە و بە گوژمەی ٢٤٠ ملیار دینار زیاتر لە ١٠٠ پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنوورەکە جێبەجێ کراون، کە بەشێکیان پڕۆژەی ستراتیژین و بوونەتە هۆی بوژانەوەی تەواوەتیی ژێرخانی ناوچەکە.

 
ئافرەتی کورد لە کایەی دیپلۆماسیدا كۆنگرەی ICAP بە نموونە

MONDAY, 27 APRIL 2026 11:04:40

زیــــــبا تـەهـــــــــــا

 
تاهیر عەبدوڵڵا بۆ KDP: بڕیارە ٣٠ی مانگ كۆنگرەی ئەندازیاران بەڕێوەبچێت و ٢٠٠ ئەندام كاندیدن

MONDAY, 27 APRIL 2026 09:04:11

هەولێر-KDP.info- تاهیر عەبدوڵڵا، جێگری پێشووی پارێزگاری هەولێر و کاندیدی کۆنگرەی دووەمی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان (بەشی شارستانی)، ڕایگەیاند کە ئەنجامدانی کۆنگرە دوای ٢٦ ساڵ، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتەی سەندیکا و خزمەتکردنی زیاتری توێژی ئەندازیاران، بەتایبەت نەوەی نوێ.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact