Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 26 APR 2026 14:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری سووتەمەنی بۆ KDP: کێشەی کەمیی غازی ماڵان بە تەواوی چارەسەر بووە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر، کێشەی کەمیی غازی ماڵان بە تەواوی چارەسەر بووە و لە ئێستادا پڕۆسەی دابەشکردنی بوتڵی دووەمی غاز بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە.

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "دوای ئەو ئاڵۆزییانەی لە ماوەی ڕابردوودا بوونە هۆی وەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر، خۆشبەختانە ماوەیەکە کارکردن دەستی پێکردووەتەوە. لە ئێستادا ٧٥٪ی بەشە غازی هەولێر وەک پێشووی لێ هاتووەتەوە، ئەمەش وای کردووە نرخی غاز کە پێشتر گەیشتبووە سەرووی ٣٠ هەزار دینار، بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت."

سەبارەت بە شێوازی گەیاندنی غاز بە هاووڵاتیان، بەڕێوەبەری سووتەمەنی ئاماژەی بەوە کرد، "ڕۆژانە ١٨٠ تۆن غاز دەگاتە پارێزگای هەولێر و  هاووڵاتیان بوتڵی یەکەمیان وەرگرتووە و ماوەی هەفتەیەکە دابەشکردنی بوتڵی دووەم لە ڕێگەی "کارتی ئەلیکترۆنی"یەوە دەستی پێکردووە، غازی حکوومیش بە نرخێکی گونجاو دەگاتە بەردەم ماڵی هاووڵاتیان، ئەمەش وای کردووە قەرەباڵغی و خواست لەسەر بازاڕی ڕەش بە تەواوی کەم ببێتەوە.

لە کۆتاییدا ئاری کاکەشین جەختی کردەوە کە قەیرانی غاز نەماوە و ئەوەی بەدی دەکرێت دەرەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیان دوای هەر قەیرانێکی کتوپڕ.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سەنگەر کانەبی گەورە بۆ KDP: هەڵمەتەکانمان لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوامی دەبێت

SUNDAY, 26 APRIL 2026 12:04:09

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچۆغی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەسەر پابەندیی پارتی دەکاتەوە بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێم و ڕای دەگەیەنێت کە ئەم پرسە وەک بنەمایەکی سەرەکی لە ڕێبازی بارزانی و پەیڕەوی ناوخۆی پارتیدا جێگیر کراوە.

 
قایمقامی بنەسڵاوە بۆ KDP باس لە پڕۆژەکان و ئاوەدانیی قەزاکەیان دەکات

SUNDAY, 26 APRIL 2026 10:04:00

بنەسڵاوە-KDP.info- قایمقامی قەزای بنەسڵاوە ڕایدەگەیەنێت، دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سێکتەرە جیاوازەکان جێبەجێ کراون و بنەسڵاوە وەک یەکەم قەزاش بووە خاوەنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، جەختیش دەکاتەوە کە چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (خەجیجە عەباس ئاغای سەرکەپکان) دەکات

SATURDAY, 25 APRIL 2026 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (خەجیجە عەباس ئاغای سەرکەپکان) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

قیرتاوكردن و ئاوه‌ڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی گوڵان جێبه‌جێ ده‌كرێت

SATURDAY, 25 APRIL 2026 17:04:09

ھەولێر-KDP. info-  له‌ چوارچێوه‌ی پلانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه‌، پڕۆژەیه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قام و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گوڵان له‌ بنه‌سڵاوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

به‌گوژمه‌ی 352 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ قه‌ره‌بووی تۆبزاوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت

SATURDAY, 25 APRIL 2026 16:04:41

ھەولێر-KDP. info-  به‌گوژمه‌ی 352 ملیۆن دینار، له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، پڕۆژەیه‌كی دروستکردنی شەقام لە قەرەبووی تۆبزاوە (گەڕەکی ژیان)ی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact