Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 26 APR 2026 14:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سەرۆکی حکوومەت، ئه‌مساڵ ساڵی ژینگه‌ ده‌بێت
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌مساڵ ساڵی ژینگه‌ ده‌بێت. به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو ده‌ ئه‌وه‌نده‌ ژینگه‌ باشتربووه‌."

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوای هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی ژینگه‌ زۆر گه‌شه‌ی كردووه‌ و ده‌توانین بڵێین ئێستا به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو ڕه‌وشی ژینگه‌ی كوردستان ده‌ ئه‌وه‌نده‌ باشتره‌، ئه‌وەیش له‌چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت بۆ پاراستنی ژینگه‌ و پاك ڕاگرتنی، هۆكاره‌كانی باشبوونی ڕه‌وشی ژینگه‌ دیارن، بۆ نموونه‌ دوای کارابوونی پڕۆژه‌ی رووناكی سەدان موەلیدە كوژاونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها پشتێنه‌ی سه‌وزایی و داخستنی دووسه‌د پاڵاوگه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژینگه‌ هه‌بووه‌."
بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌ ده‌شڵێت "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مساڵ ساڵی ژینگه‌ ده‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی پاراستنی ژینگه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان به‌شدارن له‌ پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی كوردستان."
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "بابه‌تی ژینگه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ده‌زگاوه‌، بۆیە ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پلانی خۆیانن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ كار بۆ ژینگه‌پارێزی بكه‌ن، بڕیاریشه‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بە بەشداری شارەزا و پسپۆران له‌باره‌ی پرسی ژینگه‌ و كه‌شوهه‌وا ئه‌نجام بده‌ین."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری سووتەمەنی بۆ KDP: کێشەی کەمیی غازی ماڵان بە تەواوی چارەسەر بووە

SUNDAY, 26 APRIL 2026 12:04:00

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر، کێشەی کەمیی غازی ماڵان بە تەواوی چارەسەر بووە و لە ئێستادا پڕۆسەی دابەشکردنی بوتڵی دووەمی غاز بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە.

 
سەنگەر کانەبی گەورە بۆ KDP: هەڵمەتەکانمان لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوامی دەبێت

SUNDAY, 26 APRIL 2026 12:04:09

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچۆغی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەسەر پابەندیی پارتی دەکاتەوە بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێم و ڕای دەگەیەنێت کە ئەم پرسە وەک بنەمایەکی سەرەکی لە ڕێبازی بارزانی و پەیڕەوی ناوخۆی پارتیدا جێگیر کراوە.

 
قایمقامی بنەسڵاوە بۆ KDP باس لە پڕۆژەکان و ئاوەدانیی قەزاکەیان دەکات

SUNDAY, 26 APRIL 2026 10:04:00

بنەسڵاوە-KDP.info- قایمقامی قەزای بنەسڵاوە ڕایدەگەیەنێت، دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سێکتەرە جیاوازەکان جێبەجێ کراون و بنەسڵاوە وەک یەکەم قەزاش بووە خاوەنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، جەختیش دەکاتەوە کە چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (خەجیجە عەباس ئاغای سەرکەپکان) دەکات

SATURDAY, 25 APRIL 2026 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (خەجیجە عەباس ئاغای سەرکەپکان) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

قیرتاوكردن و ئاوه‌ڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی گوڵان جێبه‌جێ ده‌كرێت

SATURDAY, 25 APRIL 2026 17:04:09

ھەولێر-KDP. info-  له‌ چوارچێوه‌ی پلانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه‌، پڕۆژەیه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قام و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گوڵان له‌ بنه‌سڵاوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact