Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 24 APR 2026 14:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پابەندبوون بە سەقامگیری و سەروەری و پەیوەندی باشی دراوسێیەتی دەکاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی بەم دواییە لە هەندێک دامەزراوەی دادوەری و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بلاوکراونەتەوە کە گوایە هەندێک لەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپیندراوە  لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگای هەواڵگری ولاتانی ترەوە مەشقیان پێکراوە.

لەم چوارچیوەیەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵویستی روون و نەگۆڕی خۆی بۆ ڕای گشتی لە ناوەوە و دەرەوە بەم شێوەیە دەخاتە ڕوو:

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە هیچ بارەگا و ناوەندی مەشق و راهێنانی دەزگای هەواڵگری ووڵاتان لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە. بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە بابەتانە بێ بنەمایە و دوورە لە راستیەوە.
هەروەها، حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت لەبەرامبەر بەردەوامیدان بەم جۆرە تۆمەتانە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ناوچەکە پێویستی بە دانبەخۆداگرتنی زیاتر و گفتووگۆ و بەشداریەکی بەرپرسیارانە هەیە. بە پێچەوانەوە ئەم جۆرە رەفتارە ناسەقامگیری زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە هەرێمی کوردستان بە بەردەوام هەوڵی بۆ پاراستنی ئەوسەقامگیریە داوە.
چەندین ساڵە هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە پابەندبوون وەک فاکتەرێکی سەقامگیری و بێلایەن و پێکەوەژیان لە عیراق و ناوچەکە. بە رێزگرتن لە دەستووری عیراقی فیدراڵ و پرنسیپی پەیوەندی باش و دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە نابێت خاکی هەرێمی کوردستان بەکاربێت بۆ تێکدانی ئاسایشی ووڵاتانی دراوسێ.
لە هەمان کاتدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ دەکات کە بەرپرسیارەتی دەستووری خۆی بگرێتە ئەستۆ لە پاراستنی سەرەوەی عیراق و رێگری کردن لەو پێشێلکاریانەی کە دەکرێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان. هەروەها داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە لەپێناو کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکان و رێزگرتن لە سەروەری و پاراستنی هاووڵاتییان و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
خەلکی هەرێمی کوردستان لە پێناو ئاشتی و کەرامەت و مافە دەستووریەکاندا، دەیان ساڵە بەرگەی ئازار و ململانێ و قوربانیدانی گرتووە، هەر بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر پابەند بوونی بە حکومرانی بەرپرسیارانە و پاراستنی هاووڵاتییانی خۆی و پەرەپیدانی پەیوەندی بنیادنەر و ئاشتیخوازانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هاوبەشە نێودەولەتیەکان.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان
24ی نیسانی 2026




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

FRIDAY, 24 APRIL 2026 14:04:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجامدا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 
په‌یامى فازڵ میرانی له‌ یادى شه‌هیدانى قه‌ڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

FRIDAY, 24 APRIL 2026 13:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی لە ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی ئەوسای عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت: "خەڵکانی دژە ئازادی و نەیاری مرۆڤایەتی بەرەو نەمان و سڕانەوە چوون، کورد و کوردستان سەربەرز و شکۆمەند مایەوە."

 
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 24 APRIL 2026 11:04:17

ھەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی حاجی کەریم سەرانەیی کرد.

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ

FRIDAY, 24 APRIL 2026 10:04:09

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،  بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

FRIDAY, 24 APRIL 2026 10:04:59

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact