ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی قەڵادزێ و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین و بە ڕێز و شکۆ وە یادیان دەکەینەوە.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان