Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 24 APR 2026 14:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"سەرپێچیکار و ئەوەی ژینگە پیس بکات، سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت"
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی ناوخۆیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت کە سەرپێچیکار و ئەوەی ژینگە پیس بکات، سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت.

بە نووسراوی ژمارە 11255 لە 23ی نیسانی 2026 بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و پۆلیس و بەرگریی شارستانی و پۆلیسی ژینگە و دارستان و پۆلیسی هاتوچۆ و تەواوی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردران کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان بگرنە بەر و سزای دارایی بەپێی یاسا بەسەر هەر کەس و لایەنێک بسەپێنن کە ژینگە پیس دەکات.

لە گشتاندنی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە:

"لەبەر ڕۆشنایی فەرمانی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بۆ بایەخدانی زیاتر بە پاراستنی سروشتی جوانی وڵاتەکەمان، و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان ژمارە (8)ی ساڵی 2008، کە تێیدا هاتووە (هەموو مرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە لە ژینگەیەکی هێمن و پاکدا بژی و ئەرکی هەموو کەسێکیشە کار لەپێناو پاراستنی ژینگە و پاکییەکەیدا بکات)، ماددەی 3/ 1، هەروەها لەبەر ڕۆشنایی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (6)ی ساڵی 2009، کە ئەرکی (جێبەجێکردنی سیاسەتی گشتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان) ماددەی 2/ 1 و (پاراستنی سامانی گشتی و تایبەتی) ماددەی 2/2ی سپاردووە بە وەزارەتی ناوخۆ، بەو هۆیەی ژینگە و شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان وەکوو بەشێک لە سامانی گشتی هەژمار دەکرێن، دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ وەکوو پۆلیس، پۆلیسی دارستان و ژینگە، بەرگریی شارستانی، پۆلیسی هاتوچۆ، هەر یەکەیان بەپێی پسپۆڕی و ئەرکی خۆی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی کوردستان کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2008 و هەموو ئەو ڕێنماییانەی دەستە بۆ پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەی کوردستان دەریکردوون".

لە گشتاندنەکەدا داوا لە دامەزراوەکان کراوە کە لە ڕێی خۆیانەوە ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست بکەن کە:

 یەکەم: لە کاتی گەشت و سەیراندا سروشتی جوان و ڕەنگینی کوردستان وەکوو ماڵی خۆیان بپارێزن و خۆیان بەدوور بگرن لە پیسکردن لە ڕێی بەجێهێشتنی پاشماوەی گەشت و زبڵ و خاشاک. پێویستە پاشماوەکان لەگەڵ خۆیان بهێننەوە و لە شوێنی تایبەت دابنێن کە دەستی دامەزراوەکانی شارەوانی دەگاتێ. هەر کەسێک پاشماوەی گەشت بەجێ بهێڵێت و ببێتە هۆی پیسکردنی ژینگە، ڕێکاری یاسایی بەپێی بڕگەی 3 لە ماددەی 42 لە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە بەرانبەری دەگیرێتە بەر کە سزای پێبژاردنە لە (100,000) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت. دامەزراوەکانی پۆلیس هاوکاریی دەستە دەکەن لە سەپاندنی ئەم سزایە.

 دووەم: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کە بەشدار بن لە پاک و جوانهێشتنەوەی سروشتی کوردستان وەکوو شوێنە گەشتیارییەکان، پۆند و بەنداو و جۆگە و چەمەکان، شاخ و دەشت و دۆڵ و چیا و دارستانەکان، پێویستە وەکوو ماڵی خۆیان مامەڵەی لەگەڵ بکەن. 

داوا دەکەین ئەگەر هاووڵاتییەکیان بینی ژینگە پیس دەکات و زیان بە سروشتی کوردستان دەگەیەنێت، ڤیدیۆی بکەن و بۆ پلاتفۆرمەکانی دەستە، یان وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی پۆلیس ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەریان بگیرێتە بەر.

 سێیەم: داوا لە خاوەن پڕۆژەکان دەکەین، بە هەموو جۆرەکانیان کە ناویان لە ڕێنمایی بەدواداچوون و بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ژمارە (2)ی ساڵی 2023 هاتووە، بە وردی ئەو ڕێنماییە بخوێننەوە و خۆیان لەگەڵ پێداویستییەکانی پاراستنی ژینگە بگونجێنن. بەپێچەوانەوە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستە، بەدواداچوون بۆ چالاکییەکانیان دەکەن و سەرپێچیکار بەگوێرەی ئەو سزایانەی لە ڕێنمایی ئاماژەبۆکراودا هاتووە، سزا دەدەن.

 چوارەم: ئەنجومەن و لیژنەکانی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم گشتاندنە.

 

وەزارەتی ناوخۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

FRIDAY, 24 APRIL 2026 14:04:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجامدا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 
په‌یامى فازڵ میرانی له‌ یادى شه‌هیدانى قه‌ڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

FRIDAY, 24 APRIL 2026 13:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی لە ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی ئەوسای عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت: "خەڵکانی دژە ئازادی و نەیاری مرۆڤایەتی بەرەو نەمان و سڕانەوە چوون، کورد و کوردستان سەربەرز و شکۆمەند مایەوە."

 
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 24 APRIL 2026 11:04:17

ھەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی حاجی کەریم سەرانەیی کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پابەندبوون بە سەقامگیری و سەروەری و پەیوەندی باشی دراوسێیەتی دەکاتەوە

FRIDAY, 24 APRIL 2026 11:04:02

ھەولێر-KDP. info-  فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی بەم دواییە لە هەندێک دامەزراوەی دادوەری و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بلاوکراونەتەوە کە گوایە هەندێک لەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپیندراوە  لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگای هەواڵگری ولاتانی ترەوە مەشقیان پێکراوە.

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ

FRIDAY, 24 APRIL 2026 10:04:09

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،  بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact