دهۆك -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك ڕایگەیاند کە بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیك شه‌ش هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه دابه‌ش بكرێت.
دیار به‌حری، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "دوای بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی، لە تیمه‌كانمان و شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیمان ده‌ست به ئاماده‌كاری كراوه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری دهۆك كردووه و پشتگیری‌یان كردووین و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركردووه، لە پارەوە تا ئێستا زیاتر له شه‌ش هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌ش كراوه، پێش هه‌فته‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌شمان ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له دابه‌شكردنی زه‌وی، بۆیه كاری زۆر باش كراوه و زۆربەی شاره‌وانییه‌كان له قۆناغی كۆتایی دان، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆری زه‌وی دابه‌ش بكرێت و تا مانگ و نیوێکی دیكه شه‌ش هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت، جا هه‌ر شاره‌وانییه‌ك ئاماده‌كاری ته‌واو كردبێت و لیستی ناوه‌كانیان وردبینی كرابێت زه‌ویان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت."
دیار به‌حری گوتیشی "ئه‌وانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی كۆنیان هه‌یه له‌ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ زه‌ویان پێده‌درێت، واتا ئه‌وانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییان هه‌بوو و ڕاگیرابوو.
پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، له خانكێ و شاریا ئەو فه‌رمانبه‌رانەی تازه بوون زه‌ویان وه‌رگرت، له مسێریك، ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌شیش كاری له‌سه‌ر كراوه بابه‌تێك هه‌یه له وه‌زاره‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و بەم زووانە دابه‌ش ده‌كرێت، له مه‌هت و كه‌له‌كچی زه‌وی باش ئاماده‌كراوه و دابه‌ش دەكرێت، ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ر فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه كه به‌شێكی زۆر سوودمه‌ند بوون، ئه‌وانه لاده‌برێن و ته‌نیا ئه‌وانه وه‌رده‌گرن سوودمه‌ند نه‌بوونه، ئه‌وه‌ش هه‌ندێك كاتی ده‌وێت."
به‌حری باسی له‌وه‌ش كرد "ئێستا زیاتر له 5 هه‌زار پارچه زه‌وی بۆ تاپۆی سێمێل نێردراون، 2 هه‌زار پارچه زه‌ویش بۆ تاپۆی ئاكرێ، هه‌موو تاپۆكان فشاری زۆریان له‌سه‌ره، به‌رده‌وامیش كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه باشتر به‌ڕێوه بچێت و ئه‌مساڵ زۆرترین پارچه زه‌وی له پارێزگای دهۆك دابه‌ش ده‌كرێت."
بڵند ئیبراهیم