Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 24 APR 2026 14:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەولێر بەڕێوەچوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.4،23، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و سەرجەم ئەندامانی لێژنەكە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەولێر لە دیوانی پارێزگا، بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر جەختی لەفەرمان و راسپاردەی جەنابی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و ستراتیژیەتی و گرنگیدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پاراستنی ژینگە وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بەردەوامیی ژیان کردەوە و، گوتیشی، پاككڕاگرتنی ژینگە بەشێکی دانەبڕاوە لە تەندروستی گشتی و پاراستنی سروشتی کوردستانیش ئەمانەتێکی مێژوویی و بەرپرسیاریەتییەکی نیشتمانی و ئەخلاقییە لەسەر شانی هەموو تاکێکی کۆمەڵگە.

پاشان، تیشکی خستە سەر دەستکەوتە ژینگەییەکانی هەولێری پایتەخت و ڕایگەیاند، بە پاڵپشتی راستەوخۆی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەک "پشتێنەی سەوزایی"، "پڕۆژەی ڕووناکی"، چاندنی نەمام و فراوانکردنی ڕێژەی سەوزایی و دروستکردنی پۆندەکان و كوژاندنەوەی ڕێژەیەكی زۆری مولیدەكان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ ئەو ئۆتومبێلانەی کە هۆكاری پیسبوونی ژینگە بوون، هەنگاوی گەورە نراوە. ئاماژەی بەوەش دا، لە ئەنجامی بڕیار و ڕێنماییەكان بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان و ئەو سەرچاوانەی دەبوونە هۆی تێکدانی کوالێتی هەوا، لە ئێستادا هەوای هەولێری پایتەخت بەپێی ستانداردە جیهانییەکان پاکبووەتەوە و کوالێتییەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. لەوبارەیەشەوە داوای لەسەرۆکایەتی زانكۆی سەڵاحەدین و ناوەندە ئەكادیمیەكان كرد، بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی زانستی و پیشكەشكردنی توێژینەوەی تایبەت ئەو گۆرانە گەورەیە بخەنەڕوو.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لەو دیاردە ناشارستانییەكرا كە بەشێك لەو گەشتیار و هاوڵاتییانەی لە کاتی گەشت و سەیرانەكانیان رەچاووی پاکو خاوێنی شوێنە گشتیی و گەشتیارییەكان ناكەن و پیسی و پاشماوە و زبڵ خاشاک لە دوای خۆیاندا بەجدەهێڵن، كە ئەم رەفتارەش سەرباری ناشرینکردنی سیمای شوێنە گشتیی و گەشتیارییەكان، هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مترسیدارەکان. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی ناوبراوی كە پێكهاتووە لە نوێنەرانی سەرجەم دام دەزگاكانی حكومەت و بەرپرسیارە لە پرسی ژینگە و پاراستنی لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكان وێڕای بەردەوامیدان بە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییان بۆ پاككڕاگرتنی ژینگە، توندترین ئیجرائات لەگەڵ هەموو ئەوانە بكرێت كە هۆكارن بۆ پیسكردنی ژینگە.

داواش لە هاووڵاتییان کرا وەك ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكی  مرۆیی و نیشتمانی و ئاینی پاکو خاوێنی ئەو شوێنانە ببپارێزن و پیسی و پاشماوە و زبڵ خاشاک لە دوای خۆیاندا بەجێنەهێڵن و هاوکاری تیمەکانی ژینگە پارێزی و شارەوانی و دامودەزگا فەرمییەکان بن بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی بەنداو و شوێنە گەشتیاری و گشتیەكان. بۆئەوەی هەمیشە کوردستانمان بە سەوزایی و گەشاوەیی و ئاوەدانی و پاکی و تەندروستی بمێنێتەوە.

پارێزگاری هەولێر، هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئامانجیانە هەولێر وەک شارێکی نموونەیی و ژینگەدۆست لەسەر ئاستی ناوچەکە بمێنێتەوە و داواشی لە هاوڵاتیان کرد وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی هاوکاری دام و دەزگا فەرمی و نیشتمانییەكان بن بۆ پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان.

لە کۆتاییشدا، دوای گفتوگۆی ئامادەبووان، كۆبوونەوە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەكیدا و لیژنەی ناوبراویشی ڕاسپێردرا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ هوشیاری هاولاتییان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەل سەپێچیكاران.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

FRIDAY, 24 APRIL 2026 14:04:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجامدا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 
په‌یامى فازڵ میرانی له‌ یادى شه‌هیدانى قه‌ڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

FRIDAY, 24 APRIL 2026 13:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی لە ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی ئەوسای عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت: "خەڵکانی دژە ئازادی و نەیاری مرۆڤایەتی بەرەو نەمان و سڕانەوە چوون، کورد و کوردستان سەربەرز و شکۆمەند مایەوە."

 
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 24 APRIL 2026 11:04:17

ھەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی حاجی کەریم سەرانەیی کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پابەندبوون بە سەقامگیری و سەروەری و پەیوەندی باشی دراوسێیەتی دەکاتەوە

FRIDAY, 24 APRIL 2026 11:04:02

ھەولێر-KDP. info-  فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی بەم دواییە لە هەندێک دامەزراوەی دادوەری و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بلاوکراونەتەوە کە گوایە هەندێک لەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپیندراوە  لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگای هەواڵگری ولاتانی ترەوە مەشقیان پێکراوە.

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ

FRIDAY, 24 APRIL 2026 10:04:09

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،  بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact