Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 23 APR 2026 14:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری پەروەردە بۆ KDP: چەند بڕیارێکی نوێمان لە بەرژەوەندی قوتابیان ڕاگەیاند
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، زنجیرەیەک گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجام دراون کە ئامانجیان دابینکردنی دادپەروەری و پاراستنی باری دەروونیی قوتابیانە، ھاوکات وەزارەت ڕێنمایی نوێی بۆ یەکپۆشیی ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵانی داھاتوو دەرکرد.

دکتۆر ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پێش کابینەی نۆیەم لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوو ڕۆژێک نا ڕۆژێک یاخود ڕۆژانە تاقیکردنەوە دەکرا لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی، بەڵام لە کابینەی نۆیەم زۆر موراعاتی بواری دەروونی قوتابی کراوە و لە ھەفتەی دوو تاقیکردنەوە دەکرێت، بۆیە ئەمانە ھەمووی گرنگە و پێشتر ھەموو تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی خولی دووەم لەسەر یەک بوو ئێستا کراوەتە ڕۆژێک نا ڕۆژێک و کاتێک قوتابی پێشتر تاقیکردنەوەی دەکرد ڕەنگە ئەنجامەکانی خۆی باش نەدەزانی و نمرەکانم چۆنە، ئێستا لەم کابینەیە ھێندە شەفاف کراوە ھەموو قوتابیەک نامەی کارەکانی خۆی دەبینێتەوە بە پەنجەمۆری خۆی و نمرەکان و پرسیارەکان دەبینێت و دیاریکراوە لەکوێ ھەڵەیە و وەڵامی ڕاستیش چیە.

وەزیری پەروەردە جەختیش دەکاتەوە، ئێمە کارێکمان کردووە قوتابی پۆلی ١٢ لە سترێس و دوو دڵی ڕزگارکراوە و تاقیکردنەوە کاتیان پێدراوە و لە ھەفتەیەک دوو ڕۆژ تاقیکردنەوەی ھەیە و قوتابی پێشتر ٢٠ تا ٢٥ ڕۆژ مۆڵەت پێش تاقیکردنەوەی ھەبوو ئێستا ٤٠ ڕۆژ مۆڵەتی ھەیە بۆ ئەوەی بخوێنێت، بۆیە ھەم شەفافیەت و ھەمیش دادپەروەری بۆ قوتابی دابین کراوە ئەمانە کاری گەورەن ولەم کابینەیە بە ڕاسپاردە و فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بۆ دادپەروەری ئەو کارەمان ئەنجامداوە ئەوەش ڕیفۆرم و کاری گرنگ بوون بۆ قوتابیان.

لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری یەکپۆشیی نوێی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ڕاگەیاند، کە تێیدا ڕەنگی جلوبەرگەکان بەپێی قۆناغەکان دابەش کراون، بۆ باخچەی ساوایان ڕەنگی پرتەقاڵی و نیلی، بۆ قۆناغی بنەڕەتی (١-٦) مارۆنی و نیلی، بۆ پۆلەکانی (٧-٩) نیلی و ڕەساسی، و بۆ قۆناغی ئامادەییش ڕەنگەکانی ڕەساسی و ڕەش دیاری کراون. ئەم ھەنگاوانە وەک بەشێک لە پڕۆسەی ڕیفۆرمی پەروەردەیی ھەژمار دەکرێن کە مەبەست لێیان ڕێکخستنەوەی ژینگەی خوێندن و کەمکردنەوەی جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکانە لە ناوەندەکانی خوێندندا.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

محەممەد شوکری بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم ١٦ ناوچەی پیشەسازی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

THURSDAY, 23 APRIL 2026 11:04:00

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی پلانی کابینەی نۆیەم بۆ بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری و پشتگیریی بەرھەمی ناوخۆ، پڕۆسەی دروستکردنی ١٦ ناوچەی پیشەسازی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە. سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ڕایدەگەیەنێت، ئەم ھەنگاوە ئامانجیەتی ھەرێم لە کڕیارەوە بکاتە بەرھەمھێن و ھەلی کاری نوێ بۆ گەنجان بڕەخسێنێت.

 
وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP: سێ سایلۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

THURSDAY, 23 APRIL 2026 10:04:00

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ لە ١١ سایلۆ و دوو بنکە گەنم وەردەگرین و سێ سایلۆی تازەش دروست دەکرێن.

 
د.ڤیان سلێمان: ئامانجی سه‌رۆكی حكوومه‌ت خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌

WEDNESDAY, 22 APRIL 2026 19:04:03

دهۆك -KDP. info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دهۆك گوتی، هاتنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دهۆك بۆ ئه‌وه‌یە له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری داواكاری و شێوازی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بێت. 

 
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین کرد

WEDNESDAY, 22 APRIL 2026 16:04:41

ھەولێر-KDP. info-  بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین، بەڕێز لیو جون لە هەرێمی کوردستان کرد و باسی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی بۆ کرد و پێکەوە  بیروڕایان لەسەر بابەتەکان کە جێگای بایەخی هەردوو لایە ئاڵوگۆڕ کرد.

 
سه‌فین دزه‌یی: داواكارین یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕۆڵی هه‌بێت

WEDNESDAY, 22 APRIL 2026 15:04:07

ئه‌وروپا -KDP. info- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ كۆبوونه‌وه‌كان گفتوگۆ له‌باره‌ی دوو ته‌وه‌ر کرا، یەکێکیان، ئەو هێرشانەی له‌ ماوه‌ی ڕابردوو كراونه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئەوەی دیش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقە." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact