دهۆك -KDP. info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك گوتی، هاتنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دهۆك بۆ ئه‌وه‌یە له‌نزیكه‌وه ئاگاداری داواكاری و شێوازی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بێت.
د.ڤیان سلێمان، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دهۆك گرنگی یه‌كجار زۆری هه‌یه، خۆی ڕاسته‌وخۆ چاودێری و به‌دواداچوونی شێوازی خزمه‌تگوزاری و به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ده‌زگاكانی حكوومی و حزبی دەکات، ئاماده‌بوونی بۆ بینینی گوزه‌رانی خه‌ڵك لەنزیکەوە نیشانه‌ی خه‌مخۆرییەتی، دەیەوێت به باشترین شێوە و به سیسته‌م خزمه‌تی خه‌ڵك بكرێت، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان هێزی خۆی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ده‌بینێت و ئاستی پێشكه‌وتنیشی له‌وه دیار ده‌بێت ئاخۆ چه‌ند ده‌توانێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات و گرنگی به كێشه و داواكاری خه‌ڵك بدات."
د.ڤیان سلێمان گوتیشی "سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، خۆی به خزمه‌تكاری خه‌ڵك ده‌زانێت، ئامانجی ئه‌وه‌یه ئۆرگانه‌كانی حزبی و حكوومی به‌سیسته‌م بكرێت و بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌مووان بكرێت و حكوومه‌ت و حزب وه‌كو ته‌واوكه‌ری یه‌كتر لە هەموو ناوچەکان خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، بۆیە وەک چۆن سەردانی شاره‌كانی دیكه‌ی كرد، سه‌ردانی دهۆكیشی كرد بۆ بەسەرکردنەوەی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌نجامدراون و بۆ زانینی داواکاری خه‌ڵك، چونكه ئامانجی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م كابینه‌یه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه له هه‌موو ناوچه‌كان به‌بێ جیاوازی."
بڵند ئیبراهیم