ئه‌وروپا -KDP. info- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌كان گفتوگۆ له‌باره‌ی دوو ته‌وه‌ر کرا، یەکێکیان، ئەو هێرشانەی له ماوه‌ی ڕابردوو كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئەوەی دیش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقە."
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له‌میانه‌ی سه‌ردانێكمان بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا باسی ئه‌و هێرشانه‌مان كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوو كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك ئاگاداربن هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نیە له‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییانه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یە، بۆیه ده‌مانه‌وێت له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕووداوه‌كان بن، کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپاش پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ پاراستنی مافە دیموکراسییەکانی گەلی کوردستان و عێڕاق بەگشتی دەربڕی و هەموو ئامادەییەکی نیشان دا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا."
سه‌فین دزه‌یی گوتیشی "له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌شی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه و هه‌ڵوێستیان هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نەبووەە بەشێک له‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی هه‌بوون."
ده‌شڵێت "جگه له‌وه‌ش هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان له كۆبوونه‌وه‌كان باسی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقمان كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ڕۆڵێكی به‌رچاویان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق بینیوه، هه‌ر بۆیه داوا ده‌كه‌ین ڕۆڵیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن."
بڵند ئیبراهیم