Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 APR 2026 16:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی شارەوانی بۆ KDP.info: پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ هەزار مووچەخۆر زەوییان وەرگرتووە و ڕێکارەکان بۆ سوودمەندبوونی زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لەمساڵدا چڕ کراونەتەوە.

سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لە هەرێمی کوردستان ٥٠٠ هەزار مووچەخۆر ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگرتنی زەوی هەیە و پڕۆسەی وردبینی بۆ زۆربەیان تەواو بووە، بۆیە ناوەکان ڕەوانەی شارەوانییەکان کراون تا دەست بە دابەشکردنی زەوی بکرێت."

سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەکە، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆسەکە کاتی پێویستە چونکە پەیوەستە بە وەزارەتەکانی دارایی، کشتوکاڵ و فەرمانگەکانی تاپۆ بۆ ئامادەکردنی زەوییەکان، بەڵام جەختی کردەوە کە وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ سەرجەم یەکە ئیدارییەکان کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی پڕۆسەکە خێراتر بکرێت و هەر گرفتێک لە هەر شوێنێک هەبێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.

لە لایەکی ترەوە، سەربەست مەولود باسی لە فەرمانبەرانی گرێبەست کرد و ڕایگەیاند، "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوی وەردەگرن، لە ئێستاشدا داوا لە وەزارەتەکان کراوە لیستی ناوەکانیان ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی دوای وردبینی، بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەوانیشدا بکرێت."

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

بەرپرسی لقی ٣ی پارتی پاڵپشتیی خۆی بۆ سەندیکای تەندروستیی کەرکووک دووپات دەکاتەوە

MONDAY, 20 APRIL 2026 15:04:29

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، لە بارەگای لق و بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەشی جەماوەری و پیشەییەکان، پێشوازی لە شاندێکی سەندیکای تەندروستیی کەرکووک کرد.

 
ئومێد خۆشناو: کاروانە خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژەکان بەردەوامییان هەیە

MONDAY, 20 APRIL 2026 12:04:48

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٤/٢٠، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردن و فەرشکردنی شەقامەکانی قەرەبووی ڕەشکینان لە گەڕەکی گوڵان بە گوژمەی ٣١٩ ملیۆن دینار دانرا.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس قەرەنی قادری دەکات

MONDAY, 20 APRIL 2026 11:04:52

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کورد، مامۆستا قەرەنی قادری دەربڕی.

 
دۆلەمەری بۆ KDP.info باسی بەشداری هەرێمی کوردستان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کتێبی پاریسدا دەكات

MONDAY, 20 APRIL 2026 10:04:16

پاریس-KDP.info- بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک، هەرێمی کوردستان بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کتێبی پاریسدا کرد. ستاندی کوردستان کە لە ژێر ناوی پیرۆزی کوردستان دا کرایەوە، بووە ناوەندێکی سەرەکی بۆ سەرنجی سەردانیکەران و ناساندنی دەوڵەمەندیی کلتووری و فیکریی گەلی کورد لە یەکێک لە گەورەترین مەڵبەندە ڕۆشنبیرییەکانی ئەوروپادا.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (باییز حاجی محەمەد زوودی) دەکات

SUNDAY, 19 APRIL 2026 23:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (باییز حاجی محەمەد زوودی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact