Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 APR 2026 03:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

تەندروستی و ڕەگەزنامەی هەولێر کار بۆ سیستەمێکی نوێی ئەلیکترۆنی دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی پارێزگاکە کۆبوونەوە، تیشک خرایە سەر کارکردن بە سیستەمێکی نوێ بۆ خێراکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە نووسینگەکانی تۆماری لەدایکبوون و مردووان.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٤/١٩، د. دلۆڤان محەمەد فاتیح جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، پێشوازیی لە عەمید سهێل نەجمەدین عەوڵا، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانیی هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگیی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی کرا و جەخت کرایەوە لەسەر کارکردن بە سیستەمێکی نوێ بۆ ئاسانکاری و کەمکردنەوەی ڕۆتین لە مامەڵەی هاووڵاتییاندا، بەتایبەتی لە نووسینگەکانی تۆماری لەدایکبووان و مردووان بە مەبەستی خێراکردنی ڕێکارەکان.

هەر لەو دیدارەدا، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی هەولێر لۆگۆی سوپاس و پێزانی پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کرد لەبەرامبەر هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان، لای خۆشییەوە د. دلۆڤان سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی کرد بۆ توندوتۆڵکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لە پێناو باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (باییز حاجی محەمەد زوودی) دەکات

SUNDAY, 19 APRIL 2026 23:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (باییز حاجی محەمەد زوودی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP.info: بەرهەمی ناوخۆ گەشەیەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە

SUNDAY, 19 APRIL 2026 16:04:04

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت، بەرهەمی ناوخۆ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گەشەیەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و ئێستا هەرێمی کوردستان جگە لە پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، بەرهەمی پەلەوەر هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش دەکات.

 

لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زاخۆ پێنج زانکۆ شۆڕشی AI تاوتوێ دەکەن

SUNDAY, 19 APRIL 2026 10:04:21

زاخۆ-KDP.info-  لە هەنگاوێکی زانستیی بێوێنەدا، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی باڵا، کە تایبەتە بە نوێترین پێشکەوتنەکانی جیهانی تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد (AI).

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو نەجات عەلی عەزیز دەکات

SUNDAY, 19 APRIL 2026 10:04:31

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەجات عەلی عەزیز)، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ بنەماڵەکەی دەردەبڕێت و هیوا دەخوازێت ئەمە دواکۆستیان بێت.

 
بنەماڵەی بارزانی سوپاسنامەیەک ئاراستەی بەشداربووانی پرسەی خاتوو خوزەیجا بارزانی دەکەن

SUNDAY, 19 APRIL 2026 10:04:40

هەولێر-KDP.info- بنەماڵەی بارزانی لە سوپاسنامەیەکدا پێزانینی قووڵی خۆیان ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، مامۆستایانی ئایینی، بەرپرسانی حزبی و حکوومی، هێزەکانی پێشمەرگە و تەواوی چینوتوێژەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کرد، کە بەشدارییان لە پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خوزەیجا عەبدولموهەیمەن شێخ سولەیمان بارزانی)دا کردووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact