ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەید عەممار حەکیم کرد، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.
ئەمڕۆ، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز سەید عەممار حەکیم کرد، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی. لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ سەید عەممار حەکیم خواستووە.
لە دەقی پەیامەکەدا ھاتووە: "بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان، جەنابی سەید عەممار حەکیمی بەڕێز، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و توفیقتان بۆ دەخوازین."