Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 19 APR 2026 03:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک ئەردۆغان كۆبوونه‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/4/18 هه‌ر لە به‌رده‌وامیى كارنامه‌كه‌یدا له‌ کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی تێروته‌سه‌لیان دەربارەی بەهێزکردنی هاریکاریی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌. هەردوولا جەختیان لەسەر پابەندیی هاوبەشیان بۆ پێشخستنی گەشەپێدان و پاراستنى سەقامگیری، لە ناوچەکەدا کردەوە.
 
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە و هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە دیالۆگ باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
 
لای خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سەرۆک ئەردۆغانی کرد بۆ سەرکردایەتی و هەوڵە بەردەوامەکانی لەپێناو هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیى ناوچەکە.
 
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.



دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

SATURDAY, 18 APRIL 2026 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەید عەممار حەکیم کرد، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

 
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

SATURDAY, 18 APRIL 2026 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەید عەممار حەکیم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

SATURDAY, 18 APRIL 2026 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەید عەممار حەکیم کرد، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

 

فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند

SATURDAY, 18 APRIL 2026 21:04:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاریدا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا کاتێکی نادیار، ئەمەش دوای ئەوەی جەختیان کردەوە کە دەستوور و یاساکان پێشێل کراون و بنەماکانی ھاوبەشی و سازان پشتگوێ خراون.

دووبه‌ردانی: هیچ ڕێکكه‌وتنێك بۆ ده‌ركردنی یاسای سه‌ربازی زۆره‌ملێ نیه‌

SATURDAY, 18 APRIL 2026 16:04:24

به‌غدا -KDP.info- بڕیاره‌ سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای زۆره‌ملێ بكات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریش ده‌ڵێ "هیچ ڕێکكه‌وتنێك له‌باره‌ی ده‌ركردنی یاسای زۆره‌ملێ نیه‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact