به‌غدا -KDP.info- بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای زۆره‌ملێ بكات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریش ده‌ڵێ "هیچ ڕێکكه‌وتنێك له‌باره‌ی ده‌ركردنی یاسای زۆره‌ملێ نیه."
شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پڕۆژه‌پێشنیارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ئاماده كراوه و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت، به‌ڵام هیچ ڕێکكه‌وتنێك نیه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه، ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق زۆر مه‌ترسیداره، چونكه سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فراكسیۆنه‌كان پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن."
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ده‌شڵێت "ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ڕه‌هه‌ندی دارایی هه‌یه، پێویسته له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئاماده بكرێت و پاڵپشتی ماددی بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه پێشنیاره په‌سه‌ند بكرێت پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته."
شێروان دووبه‌ردانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پڕۆژه‌پێشنیاره‌كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و ڕێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماده كراوه، به‌پێی ڕه‌شنووسی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كه سه‌ربازیی زۆره‌ملێ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نیه، ئه‌وه‌یش لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی ده‌بێت."
قائید میرۆ